زانیاری نوێی کەش و هەوای ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین
پەیامی کورد ... زانیاری نوێی کەش و هەوای ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌ش وهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، باران بارینی به‌لێزه له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی هه‌ولێر هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان له‌گه‌ڵ لێزمه باران و برووسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه، له‌شوێنه‌كانی باشوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و كاریگه‌ری باران بارینه‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتیش، ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه، له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا كه‌شه‌كه تاڕاده‌یه‌ك جێگیر ده‌بێته‌وه و خێرایی با له‌نێوان ١٠-٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی شه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆشدا، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری لێزمه باران و برووسكه هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا برووسكه و لێزمه باران ناوچه‌كانی باشووری پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه، سبه‌ی شه‌ممه‌ش، به‌هه‌مان شێوه ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانی پچڕ پچڕ زیاتر له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به پارێزگای دهۆك یش باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له‌ناوچه جیاجیاكان، له‌كاته‌كانی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌شدا، ئه‌گه‌ری بارانبارینه‌كه زیاد ده‌كات و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه.
سەبارەت بە كه‌ركووك یشه‌وه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و ئه‌گه‌ری لێزمه باران و بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌یه، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، كه‌شناسی ئاشكرایكردوه، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و سبه‌ی شه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێته‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە