زانیاری نوێ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... زانیاری نوێ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا ڕادەگەێندرێت
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، ڕایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ ئه‌م مانگه بڕى ٢٠٠ ملیار دینارى دیکه وه‌ک به‌شێک له شایسته دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه بکات و، له سبه‌ینێ وه ده‌ست به جێبه‌جێکردنى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان ده‌کرێت.
ووتیشى: "به دڵنیایییەوە له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره‌کان که چه‌ند ڕۆژێکى که‌مى پێ ده‌چێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له کاتێکدایه کە به‌پێى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له نێوان حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا هه‌یه، ده‌بوو حکوومه‌تى عێراق هه‌موو مانگێک بڕى ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام چه‌ند مانگێکه کێشه و گرفت بۆ ناردنى پاره‌که دروست کراوه و دوو مانگه حکوومه‌تى عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌کى نه‌ناردووه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە