زانیاری نوێ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا
نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ده‌ڵێت، ٢٠٠ ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و ته‌نها ماوه ڕێکاره ئیدارییه‌کانى بۆ ته‌واو بکرێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، ڕایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که بۆ پرۆژه‌یاساى بوودجه له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدادا کراوه، ناردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌که تاکوو کۆتایی ساڵ به‌بێ گرفت به‌رده‌وام ده‌بێت، حکوومه‌تى عێراق هیچ کێشه و گرفتێکى نییه و ئاماده‌یه مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه بداته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
ووتیشى: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، ناردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌که به پێى پرۆژه‌یاساى نوێى دارایى (بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".
ڕوونیشی کرده‌وه: ''له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بوودجه له ساڵى داهاتوو به پێى یاساى ئیداره‌ى ماڵى، پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به ٢٠٠ ملیاره‌که‌ى هه‌رێمه‌وه و، تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و ڕووه‌وه".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە