زانیاری نوێ سەبارەت بە چەکی بێ مووڵەت و بڕیارێک لەسەر هێزە ئەمنییەکان
پەیامی کورد ... زانیاری نوێ سەبارەت بە چەکی بێ مووڵەت و بڕیارێک لەسەر هێزە ئەمنییەکان
به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکی بێ مووڵەت کۆتایی هاتوە و یاسای چەک چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هه‌رکه‌سێک چه‌کێکی بێ مووڵه‌ت یان ته‌نانه‌ت فیشه‌کێکیش به ده‌ستییه‌وه بگیردرێت دۆسیه‌ی یاسایی له دژی ده‌کرێته‌وه و ماوه‌ی ساڵێک تاوه‌کوو سێ ساڵ به‌ند ده‌کرێت، دەشڵێت، هەرکەسێک چەکەکەی تۆمارنەکردووە دەتوانێت داوای مووڵەتی هەڵگرتنی چەک بکات.
هێمن میرانی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ٢١ی ئەم مانگەوە کۆتایی بە هەڵمەتی تۆمارکردنی چه‌کی بێ مووڵه‌ت هاتوه و ئێستا که‌وتونه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێکردنی یاسای چه‌ک و له‌مه‌ودوا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له سه‌ره‌تاشەوە له دام وده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنی یاساکه ده‌کرێت، هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ له‌مه‌ودوا چه‌که‌کانیان له جبه‌خانه‌کانیان داده‌نێن، ئه‌وانه‌شی جبه‌خانه‌یان بۆ دروستنه‌کراوه به‌هۆی پسووله و پێناسه‌ی تایبه‌تییه‌وه چه‌که‌کانیان هه‌ڵده‌گرن و ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و چه‌که‌کانیان له ماڵه‌وه له شوێنی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرن و به چه‌که‌وه ده‌رناچن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەمەودوا یاسای چەک جێبەجێ دەکرێت بەگوێرەی ماددەی 15ی یاساکە سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە چەک هەڵدەگرن، کە لە دوو بڕگە پێکهاتوە، بڕگه‌ی یه‌کەم دەڵێت، هه‌رکه‌سێک چه‌کێکی بێ مووڵه‌ت یان ته‌نانه‌ت فیشه‌کێکیش به ده‌ستییه‌وه بگیردرێت دۆسیه‌ی یاسایی له دژ ده‌کرێته‌وه و ماوه‌ی ساڵێک تاوه‌کو سێ ساڵ به‌ند ده‌کرێت و به بڕی دوو تاوه‌کوو پێنج ملیۆنیش پێبژاردنی بۆ ده‌کرێت.
هێمن میرانی هۆشداریدا و ووتی، "هەرکەسێک بە چەکەوە بەشداری لە هه‌رجۆره خۆپیشاندانێکی ئاشتییانه بکات روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە تەنانەت ئەگەر چەکەکەی مووڵەتیشی هەبێت سزا دەدرێت بە بەندکردن کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت، هەرکەسێکیش بە چەکەوە بەشداری خۆپیشاندان بکات و چەکەکەی مووڵەتی نەبێت حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی دەڵێت، بۆ ماوەی دوو مانگی داهاتوو هەموو ئەو کەسانەی کە چەکەکانیان تۆمارنەکردوە دەتوانن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوای مووڵەتی چەک بکەن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە