زانیاری نوێ سەبارەت بە کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەیندرا
پەیامی کورد ... زانیاری نوێ سەبارەت بە کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەیندرا
ووتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەگەر ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكارەكانی وەرگرتنی پارەكەی بەغدا بە كاش تەواو بن دەست بەدابەش كردنی مووچە دەكەن.
هونەر جەمال ووتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەگەر ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكارەكانی وەرگرتنی پارەكەی بەغدا بەكاش تەواو ببن و فریابكەون دەستدەكەن بە دابەش كردنی مووچە.
ڕاشیگەیاند بەپێچەوانەوە ئەگەر سبەی رێكارەكان تەواو نەبن، دابەشكردنی مووچە دوای راگەیاندنی لیستەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە