زانیاری نوێ و گرینگ سەبارەت بە کارەبا بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... زانیاری نوێ و گرینگ سەبارەت بە کارەبا بڵاو دەکرێتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ كڕین و هاورده‌كردنی كاره‌با له توركیا ده‌ستپێكرد و ووته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌ێنێت، هه‌موو شتێكیان ته‌واوكردوه وچاوه‌ڕوانی توركیا ده‌كه‌ن.
ئومێد موحه‌مه‌د، ووته‌بێژی وەزاره‌تی كاره‌بای حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "دانووستانێكمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر دوو بنه‌ما، یه‌كه‌میان ته‌کنیکی بوو كه به قازانجی سیستەمی كاره‌بای هه‌رێم بێت بۆ سنووره‌كانی پارێزگای دهۆك، له‌به‌رئه‌وه‌ی به گازی سرووشتی كارده‌كه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت به‌گاز كاربكه‌ین، چوونكه بارگرانیه‌كی زۆر قورس ده‌كه‌وێتە سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌یەنی دیكه‌ی كه ئابووریه ئێمه بیرمانكرده‌وه وزه‌ی كاره‌با له هه‌رشوێنێكه‌وه هاورده بكه‌ین له‌ناوخۆی خۆمان هه‌رزانتر بێت،.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه و "چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی توركیاین بۆئه‌وه‌ی كاره‌باكه بگاته هه‌رێم و بڕیاره به‌مزووانه بۆمان ره‌وانه بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌شێوازی پێدانی پاره‌كه‌ی، ئومێد موحه‌مه‌د ووتی، "ئێمه كه‌سانی هونه‌رین و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه وه‌رگرتنی كاره‌باكه‌یه تاوه‌كوو كاتژمێری زیاتری كاره‌با بده‌ینه هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌گشتی له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت".
له‌ئێستادا رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان ١٥-١٧ كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته هاوڵاتیان، به‌شێك له وێستگه‌كانی كاره‌با له‌رێگه‌ی گازوائیل و به‌شێكیشیان به گازی سرووشتی كارده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە