زانیاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکیتی دەخرێتە ڕوو
پەیامی کورد ... زانیاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکیتی دەخرێتە ڕوو
عیماد ئەحمەد له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی له ده‌باشان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه تاوه‌كوو بزانن بۆ دۆخی عێراق و دۆخی كوردستان چی بكه‌ن، ده‌شڵێت "به‌رنامه‌مان داناوه هه‌م بۆ چاككردنی دۆخی كوردستان و هه‌م بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا".
عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كۆبووینه‌ته‌وه هه‌م بۆ دۆخی عێراق و هه‌م بۆ دۆخی كوردستان چی بكه‌ین، به‌رنامه‌مان داناوه هه‌م بۆ چاككردنی دۆخی كوردستان و هه‌م بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌غدا كه له‌م رۆژانه‌دا داعش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه له‌ناوچه‌كانی سنووری كوردستاندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ "زۆر باش بوه" هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندی دو قۆڵی كراوه كه چۆن په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان بده‌ن.
له ووڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی چۆن باسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه، عیماد ئەحمەد ووتی، "نه‌چووینه‌ته ناو وورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر مه‌بده‌ئه‌كان قسه‌مان كردوه، ئێمه به ئیجابی سه‌یری ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و مه‌بده‌ئه‌كانمان ده‌ستنیشانكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان".
له ڕاگه‌ێندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ده‌باشان دا هاتوه، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگ كراوه به‌تایبه‌ت دۆخی سیاسی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ئیستحقاقه‌كانی كورد و یه‌كخستی هه‌ڵوێستی كوردستان له‌سه‌رجه‌م دۆسیه گرنگه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان له به‌غدا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی كۆتایی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ته‌وافق و ته‌وازنی ده‌ستووری، وه‌ك له عێراقی نوێ‌دا له‌سه‌ری پێكهاتبوون، به‌شێكی تر بوه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ردوولاش كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له رووی گوزه‌ران و مووچه و شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌توێژی خوێندكارانیشه‌وه".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە