زانیاری گرینگ سەبارەت بەو گەمارۆیە جیهانی یانەی کە بە سەر ڕووسیا سەپێندراون

پەیامی کورد     ...   زانیاری گرینگ سەبارەت بەو گەمارۆیە جیهانی یانەی کە بە سەر ڕووسیا سەپێندراون

چی دەربارەی گەمارۆ سەپێندراوەکانی سەر ڕووسیا دەزانی؟

«لە ڕێکەوتی ٢٢ی فێبریوەری هەتا ئێستا، ۲۴۲۷ گەمارۆ لە دژی کەسایەتییە ڕووسەکان و ۳۴۳ گەمارۆ دژی کۆمپانیاگەل یا ڕێکخراوە دەوڵەتییە ڕووسەکان سەپێندراوە».

«واشێنتۆن و هاوپەیمانانی ۲۷۷۸ گەمارۆی نوێیان دژی ڕووسیا سەپاندووە که ژمارەی گەمارۆوەکانی دژ بە موسکۆ سەرووی  ۵۵۳۰ بابەتە».

« گەمارۆ سەپێندراوەکانی سەر ڕووسیا تەنیا لە ۱۰ ڕۆژ دا، زیاترە لە گەمارۆ سەپێندراوەکانی دژی ئێران و کوریای باکوور. ئێستا ڕووسیا لە نێو ووڵاتە گەمارۆدراوەکان دا پلەی یەکی بەدەست هێناوە».

 «پێشتر، ئێران بە ۳۶۱۶ بابەت ، که لە درێژایی دە ساڵ و بە هۆی بەرنامەی ئەتۆمی و پاڵپشتی تیرۆریزم گەمارۆ درابوو و لەبابەتی گەمارۆوەکان یەکەم بوو».

«فشار خستنە سەر ڕووسیا ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبێتەوە. لەم دواییانەدا کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ئێکسپرس و نێتفلیکسیس گەمارۆیان خستە سەر ڕووسیا. هەندێک کۆمپانیا بە هۆی پابەندبوونیان بە یاساکان ئابڵۆقە دەخەنە سەر ڕووسیا و زۆربەشیان بە بڕیاری خودی کۆمپانیا و بە هێمای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ شەڕ ئابلۆقەی ڕووسیایان داوە».

«پیتر پیاتتسکی» یەکێک لە دەسەڵاتدارانی پێشووی وەزارەتی خەزێنه‌داری ئەمریکا ووتی: «ئەم شەڕە، شەڕی ئەتومی ماڵی و سەرمایەیە و لە مێژوو دا هەرگیز هیچ ووڵاتێک بەو بەرفراوانییە گەمارۆ نەدراوە. ڕووسیا بەشێک لە ئابووری جیهانی بوو و ئێستا کەمتر لە دوو هەفتەیە که بووەتە گەورەترین ئامانجی گەمارۆوەکان، کە لاوازبوونی ماڵی و سەرمایەیی بەدوای خوێدا هێناوە».

«ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆککۆماری ڕووسیا چەند ڕۆژ لەمەوبەر جەختیکردەوە که گەمارۆوەکان «هەمان شەڕە» و جیاوازی نییە.

«پاش ڕووسیا و ئێران ، سووریا، کوریای باکوور، ڤەنزوئێللا ، میانمار و کووبا لە پێڕستی ئەو ووڵاتانە دان کە زۆرترین گەمارۆ بەسەریانەوە سەپاوە. ئەم گەمارۆ و حەساردانە هەم کەسەکان دەگرێتەوە هەم کۆمپانیاکان و تەنانەت بەلەم و کەشتی و فڕۆکە و شەمەندەفەریش لەخۆ دەگرێتەوە».

زۆربەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕی ئۆکراین و بە هۆی دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکانی   سەرۆککۆماری ٢٠١٦ دژی ڕووسیا جێبەجێ کرا و هەروەتر بە هۆی هێرشکردن بۆ دژبەرە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ڕووسیا سەپێندراوە.

ووڵاتێک کە پێشەنگی ئابلۆقەدانە لە دژی ڕووسیا، سوئیسڕا یە که ۵۶۸ بابەت گەمارۆی بەسەر ڕووسیا دا سەپاندووە، یەکیتی ئەورووپا ٥١٢ و فەڕەنسا ش  ٥١٨ خاڵ. ئەمریکا  ۲۴۳ ئابلۆقە و گەمارۆی لە دژی ڕووسیا جێبەجێ کردووە.

پێشتر، یاریدەدەری ڕووسیا و هۆشداری دابوو ئەگەر بێت و ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا نەوتی ڕووسیا گەمارۆ بدەن، نرخی هەر بەرمیلێک لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەگاتە سەرووی ٣٠٠ دۆلار


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە