زانیاری گرینگ سەبارەت بە داعش ی خوراسان لە " پەیامی کورد " ەوە بزانن !!

پەیامی کورد     ...    زانیاری گرینگ سەبارەت بە داعش ی خوراسان لە " پەیامی کورد " ەوە بزانن   !!

داعش ی خوراسان گرووپێکە تەنانەت ڕەحم و بەزویی بە منداڵی تازە لە دایک بوو ناکات .

ماوەی چەند ڕۆژێکە کە ناوی گرووپی تێرۆریستی داعش لە ئەفغانستان جارێکی دیکە کەوتووەتە سەر زمانەکان و دەستپێکردنی هاوکات لەگەڵ هۆشداری گەلێک دەربارەی ئەگەری ڕوودانی هێرشی تێرۆریستی لە لایەن ئەم گرووپە مەترسیدارە لە کابۆل پایتەختی ئەفغانستان بوو و زۆری نەخایاند کە ئەم هێرشانە ڕوویاندا و کوشتارێکی بەرفراوانی بەدوادا هات .

بە پێی ڕاپۆرتێک داعش لە ئەفغانستان کە بە ناوی " ویلایەتی خوراسان " دەناسرێت ، بەرپرسیاریەتی دوو تەقینەوەی خۆکوژی کە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابۆل ڕوویدا گرتە ئەستۆ ، تەقینەوەگەلێک کە زیاتر لە ١٠٠ کوژراو و برینداری

لێکەوتەووە

دوو ڕۆژی پێشی ئەم هێرشە ، جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هۆشداریدا بوو ، هەر ڕۆژێکی زێدە بە واتای ڕۆژێکە کە داعشی خوراسان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆریستی لە دژی ئەمریکییەکان ، هێزەکانی یەکگرتوو و هاوپەیمان و خەڵکی سڤیل لە فڕۆکەخانەی کابۆل بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت ، ئەو هەنگاو و کارەی کە ڕۆژی ڕابردوو ڕووی دا .

گرووپی خوراسان دوژمنی سەرسەختی بزووتنەوەی تاڵیبان هەژمار دەکرێت و هەر دوو لایەن لە ڕابردوودا تێکهەڵچوونگەلێکی تووند و قورس یان پێکەوە هەبووە .

دەستپێکی ویلایەتی خوراسان

ئەم گرووپە ساڵی ٢٠١٥ لە ئەفغانستان دامەزرا و ناوی کۆنی بۆ ئاسیای ناوەڕاست هەیە کە بریتی لە ئەفغانستان دەبێت .

ئەم گرووپە تێرۆریستییە تاونگەلێکی مەترسیداری لە ئەفغانستان ئەنجام داوە کە مرۆڤ لە بیستنی ئارەقەی شەرمەزاری لە سەر ڕۆخساری دەوەستێتەوە . تێرۆرسیتانی ئەم گرووپە ساڵی ٢٠٢٠ دوو منداڵی شیرەخۆرەیان لە نەخۆشخانەیەکی پزیشکانی بێسنوور لە کابۆل سەر بڕیوە و لە هەمان ساڵ دا هێرشیان کردووەتە سەر زانکۆی کابۆل کە بووەتە هۆی کوژرانی ٢٢ قوتابی .

سەرکردەکانی ئەم گرووپە

خستنە ڕێی شاخەیەکی نوێی داعش لە دوای ئەوەوە ئەنجام درا کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی تێرۆرسیتی داعش " حافز سەعید خان " هاووڵاتی پاکستان کە ئەندامی پێشووی تاڵیبان ی پاکستان بووە وەکوو ئەمیری داعش ی خوراسان هەڵبژارد .

سەعید خان لە ساڵێ ٢٠١٤ هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی تاڵیبان ی پاکستان لەگەڵ بەغدادی بەیعەتیان کردووە .

«عبدالرؤوف کاظم»  سەرکردەی پێشووی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە گرووپگەلی چەکداری هاوشێوەی تاڵیبان ی پاکاستان گرووپگەلی لەشکەری ئیسلام ، کەناڵی حەقانی لە ئەفغانستان ، گرووپی الدعوە و بزووتنەوەی تووندڕەو لە ئۆزبەکستانە .

ژمارەی ئەندامانی چەکداری ئەم گرووپە لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە گەرماوگەرمی بەرفروانبوونی داعشی سەرەکی لە سووریا و عێراق گەیشتووەتە نزیکەی سێ بۆ ٤ هەزار بەڵام لە دوای شکستگەلی یەک لە دوای یەک لە ویلایەتی غزگان لە باکووری ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەکەیان کەمی کرد و بە پێی ناوەندی لێکۆڵینەوەگەلی ڕابۆردی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هێزی داعش لە ئەفگانستان بە تووندی سست بووە و ژمارەی ئەندامە چەکدارەکانی بۆ ١٥٠٠ تاکوو ٢ هەزار کەس لە ساڵی ٢٠١٨ دا گەیشتووە .

ئەگەر چی داعش ی خوراسان گورزگەلێکی قورسی پێ کەوتووە و سەرچاوەی ماڵی زۆری لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە دەستداوە بەڵام ئەم گرووپە هێشتا لە ناوچەگەڵێکی بچووک لە ویلایەتەکانی کنز و نەنگەرهار و ڕۆژهەڵاتی کابۆل خاوەنداری هێزی نیزامی و سەربازییە .

بە پێی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا گرووپی تێڕۆریستی داعس ی خوراسان هاوشێوەی ئەو هێرشانەی کە لە فڕۆکەخانەی کابۆل ئەنجامیدا ، ئێستاش بە شێوەی ناجێگیر و گرووپگەلی بچووک چالاکییەکانی خۆیان بەردەوامی دەدات . ئەم گرووپە لە ئێستادا هەڕەشەیەک بۆ ئەفغانستان و هەموو ناوچەکە هەژمار دەکرێت .

حافز خان یەکەمین ڕابەری داعشی خوراسان لە ساڵی ٢٠١٥ بە هاوڕایەتی سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەم گرووپە لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا دا کوژران . کەسێک بە ناوی لە دوای سەرکردەیی تێرۆرسیتانی بە دەستەوە گرت و ئەویش ساڵی ٢٠١٧ لە هێرشی هێزە تایبەتییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە کوژرا .

دەوترێت ئەو داڕێژەری سەرەکی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر نەخۆشخانەی نیزامی لە کابۆل لە هەمان ساڵدا بووە کە نزیکەی ٥٠ کوژراوی لێکەوتەوە .

" ابو سید " جێگری «عبدالحسیب»  تەنیا دوو مانگ سەرکردەی تێرۆریستان بوو و لە ئاکامی هێرشی ئەمریکا لە ویلایەتی کنر کوژرا دەوترێت سەرکردەیی داعش ی خوراسان لە جوونی ٢٠٢٠ ەوە بە دەستی کەسێکە کە ناوی خۆی الشاب المهاجر " کۆچبەری گەنج " ناو دەبات . ئەو هەروەها خۆی سنااللە ش ناو دەبات ئەو لە دوای گەڕانەوەی اسلم فاروقی سەرکردەی پێشووی ئەم گرووپە لە لایەن گرووپە تایبەتییەکانی ئەفغانستان ەوە بە سەرکردەیی تێرۆریستان گەیشت .

هەروەها گومان دەکرێت کە الشاب المهاجر یەکێک لە فەرماندە ناوەندییەکانی کەناڵی حەقانی بووبێت و لەوانەیە هەروەها ئێستاش لەگەڵ ئەم گرووپەدا لە پەیوەندی دا بێت

داعش و تاڵیبان چ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە ؟

داعش ی خوراسان هەموو کات تاڵیبان بە پێشێڵکاری ڕاهێنانەکانی ئیسلام دەزانێت و میدیا خۆجەییەکان ڕۆژی پێنجشەممە بەیاننامەیەکی پشتڕاست نەکراوەیان بڵاو کردەوە کە داعش ی خوراسان لەوێدا ، بزووتنەوەی تاڵیبان بە هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا و هاوکار بۆ دوورخستنەوەی سیخۆڕەکانی لە ئەفغانستان بە تۆمەتبار کردووە .

لە ڕابردوویەکی نە چەندان دوور دا تاڵیبان و داعش ی خوراسان هێرشیگەلێکی مەرگبار یان لە دژی یەکگتر ئەنجام داوە .

لە ڕاستیدا دەوترێت تاڵیبان داعش ی لە ئەفغانستان بە هەڕەشەیەک بۆ خۆی ناو دەبات و دەزانێت و هەژماری دەکات

 


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە