زانیاری گرینگ سەبارەت بە داواكارییه‌كی ووڵاتی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كرێتەوە
پەیامی کورد ... زانیاری گرینگ سەبارەت بە داواكارییه‌كی ووڵاتی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كرێتەوە
به‌پێی ڕاپۆرتێك لە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باش چووه‌ته پێشه‌وه، به‌شێك له بوودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له جێگای ئه‌وه هاوكاری دیكه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، له‌وانه ''خۆراك و پیشه‌سازی و سیانه و چه‌ك و جبه‌خانه''. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماری گرینگ له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه، جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گرینگییه‌ی ئه‌مریكا به پێشمه‌رگه‌ی ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌و ئارامییه‌وه هەیە كه له سنووری ئه‌و هێزه‌دا به‌ده‌ست هاتووه.
بەشێک لە پێشمەرگە لەلایەن ئه‌مریكاوە مووچەیان پێ دەدرێت
ماوه‌یه‌كه هاوكاری ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كردووه، جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوە كردووه، لە دوای یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ٢٠١٠وە پەیوەندییان لەگەڵ هێزەکانی ئه‌مریكا هەیە و لە ٢٠١٣وە هاوکاری کراون، بەڵام لەدوای شەڕی داعشەوە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان زیادی کردووە. یارمەتییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە جگە لە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و کەرستەی سەربازی، پێدانی بەشێک لە مووچەی پێشمەرگە بووە کە بە گوتەی عەقید وەین مارۆتۆ، ووتەبێژی هاوپەیمانان، هاوپەیمانان تا ئێستا ٨٥٠ ملیۆن دۆلاریان وەک مووچە خستووەتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە و لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢١دا ئەمەریکا ١٦٦ ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاری کردووە، ئەوەش بەشی هەموو مووچەی پێشمەرگە ناکات و بەشێک لە پێشمەرگە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە مووچەیان پێ دەدرێت.
ڕۆژی ٣-١-٢٠٢١ عەقید وەین مارۆتۆ، ووتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، ئەو بەرپرسە ئه‌مریكییە دەڵێت: پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە بوودجەی ٢٠٢١دا خۆراک، سووتەمەنی، کەرەستەی بیناسازی، کەرەستەی پزیشکی و پارچەی یەدەگی چاککردنەوە لەخۆ دەگرێت.
هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕایگەیاند : "هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت و دوایین جار كه هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كرد، بریتی بوو له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی". ڕایشیگه‌یاند: دوای شه‌ڕی داعش چه‌ندین لیوای پێشمه‌رگه‌یان پڕچه‌ك كردووه. بۆ ئه‌م ساڵ و مانگی ٦ هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و لیوایانه زیاتر ده‌بێت كه ویستیان هه‌یه پڕچه‌كیان بكه‌ن و ئه‌مریكا خۆی له ڕێگای بوودجهیهكهوه پێداویستی بۆ پیشمه‌رگه ده‌كرێت، ئێمه ئاگاداری ئه‌و ووردهكارییه نین، به‌ڵام بوودجه‌یه‌ك وه‌ك هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه دێت كه كاتی خۆی له ٢٠١٧ له ئه‌نجامی لێگهیشتنێك ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان كرد".
ووتیشی: "هیوادارین له زووترین كات هێزی یه‌كگرتوو له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درووست بكرێت، ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئه‌نجاممان داوه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام كاتی ده‌وێت. ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌كێكه له به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانان".
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال، ڕایگه‌یاند: به‌ڵێ بۆ ساڵی ٢٠٢١ برێك بوودجه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌و پارانه ساڵانه بۆمان ده‌نێرن، ئه‌وه‌ش بۆ ١٤ لیوا و بیناسازی و پیشه‌سازی و مه‌شق ڕاهێنان خه‌رج ده‌كرێن."
هاوكات، لیوا دلێر میرانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند : "بۆ ئه‌م قۆناغه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش، ئاستی ڕۆشنبیریی سه‌ربازی و ڕێكخستنی زۆر گرینگه، ئه‌مانه ده‌بێت ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، هاوپه‌یمانان به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه پێشوه‌خته پێت ده‌ڵێن، بۆ ساڵی داهاتوو چیت بۆ ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌یان چییه، كه ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌شێكیان هاوكاری ماددییه و هه‌ندێكی وه‌ك مه‌شق و ڕاهێنانه و به‌شێكیان کەل و پەلی سه‌ربازییه، ئه‌وان خۆیان دابه‌شكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هاوكارییانه، جاروبار زیاد و كه‌می ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن كه ١٦ لیوایه، پێشووتر لیوای ١ و ٢ یان پڕچه‌ك كردووه، بریاره قۆناغ به قۆناغ ئه‌وانی دیكه‌ش بكه‌ن".
ووتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه له هاوپه‌یمانانی داوا ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه پێویستی به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌یه وه‌ك ئامێری چاودێری سنووره‌كان و چه‌كی سه‌ربازی كه ده‌بێت ئێمه له ئاستی ده‌ورووبه‌ری خۆمان بین، تا بتوانین به‌ره‌نگاری مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت گرووپه‌كانی داعش".
راشیگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یەی كه هاوپه‌یمانان ده‌یده‌نه پێشمه‌رگه به شێوه‌ی كاش نییه، به‌ڵكوو وورد ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و كارگه‌ی چاکكردنه‌وه‌ی چه‌ك و سیانه و چه‌ك و جبه‌خانه و مووچه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كرێت".
كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌بووه
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له عێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌شق و هاوكاری ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه، لیوا دلێر میرانی ده‌ڵێت: "كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌بووه و هێشتا ڕاهێنهرانهرانیان لێره‌ن و كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌م پرسه كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جیا له‌وه‌ش، ناكرێت دۆخه‌كه ئاوا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا به‌جێ بهێڵدرێت، داعش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر چه‌كداری هه‌بووه خۆ هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه نه‌كوژراون، به‌شێكیان له نێوان سنووری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق په‌رشوبڵاو بوون، مه‌ترسییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێی ده‌گوترێت ناوچه‌ی گه‌رم چۆڵه، نه پێشمه‌رگه و نه سوپای عێراق نه‌چووه‌ته ئه‌وێ، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه ده‌بێت ئه‌و ناوچانه ئیداره بكرێن و ژووری ئۆپراسیۆن درووست بكرێت، هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و سوپای عێراقیشی ده‌وێت، چوونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌وباره‌وه كراوه ده‌بێت به‌غدا جێبه‌جێیان بكات".
راشیگه‌یاند: هاتنی جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌نگه دۆخه‌كه ئیجابیتر بكات، چوونكه ڕه‌نگه گۆڕانكاریش له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌وباره‌وه هه‌بێت و ئێمه‌ش هه‌فتانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه، له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان و ئاسته‌نگه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌زیر و جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له چاودێریی دۆخه‌كه‌دان.
چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیوا دلێر میرانی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: هه‌نگاوی باش نراوه بۆ چاكسازی و هه‌نگاوی دیكه‌ش ماوه و له جێبه‌جێكردندان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و خاڵه جێبه‌جێ بكرێت و له یاسای چاكسازی حكوومه‌تیش چه‌ندین خاڵ ئێمه ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریارییه و پێداچوونه‌وه به مووچەی خانه‌نشینی و زیندانیی سیاسی و كه‌مئه‌ندامان، دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداری و ئه‌مانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی باشی بڕیوه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی ساڵانی ڕابردووش بكرێت پێشمه‌رگه ئێستا به‌هێزتره و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80یه، ئێمه چه‌نده كارمان كردووه بۆ یهكسختنهوهی ئیداره و پرسی خانه‌نشین و مووچه و چاكسازی له سێكته‌ره‌كانی دیكه. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ڕه‌نگه هه‌ر چاوی له‌وه بێت كه كه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كه یه‌ك ده‌گرنه‌وه؟ و ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام دراسه‌ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری سیاسیی ده‌وێت و په‌یامی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بووه چه‌نده ئه‌م دوو یهكەیە یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌وان زووتر هاوكاریی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌م په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یهكەکە هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش، جۆری هاوكاری و قه‌باره‌ی هاوكاری ئه‌مریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مه‌ش گرنگە."
هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ حه‌ز ده‌كات یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بگرنه‌وه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ حه‌ز ده‌كات یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بگرنه‌وه؟ لیوا دلێر میرانی پێی وایه كه به گشتی ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات له عێراقدا، چوونكه ئه‌و عێراقی ئازاد كردووه و خاڵی دووه‌م كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا ئارامه و ده‌زانێت خه‌ڵكی كوردستان ڕقیان له ئه‌وان نابێته‌وه و ڕێژه‌ی ده‌ستوه‌ردان و ئاژاوه له كوردستان كه‌متره، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سێبه‌ری پێشمه‌رگه بووه، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه جیاواز بێت له هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە