زاواکەی ترامپ گرووپێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبەکان و ئیسرائیل پێکدێنێت
پەیامی کورد ... زاواکەی ترامپ گرووپێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبەکان و ئیسرائیل پێکدێنێت .
جەرد کۆشنەر بە نیازە گرووپێک بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبەکان و ئیسرائیل پێکبێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، دۆناڵد ترامپ لە کۆتاییەکانی ساڵی ئامادەبوونی خۆی لە کۆشکی سپی پەیوەنددی ٤ ووڵاتی عەرەبی وەک ، ئیمارات ، بەحرەین ، سوودان و مەراکێش ی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە . و لە ئێستادا زاواکەی ئەو بە دوای درووستکردنی بەرەیەک و گرووپێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەم چوار ووڵاتە عەرەبییە لەگەڵ ئیسرائیل ە .
جەرد کۆشنەر ڕایگەیاند ئەنستیتۆتی پەیمانی ئیبراهیم بۆ ئاشتی بۆ بەرفراوان کردن و پەرەپیدانی پەیوەندی نێوان هەر جوار ووڵاتی عەرەبی و ئیسرائیل تەشکیل دەکات . کۆشنەر کە ڕاوێژکاری ترامپ بوو ڕۆڵێکی سەرەکی لە درووستکردنی مامەڵەی سەدە و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدس گێڕا . کۆشنەر هەروەها کتێبێکی سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە درووستکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیوە . ئەو هاوکات لەگەڵ ئاوی بێرکۆیتز باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا و هەروەها باڵیۆزەکانی پێشووی ئیسرائیل ، لە مەراکێش ، بەحرەین و ئیمارات لە ئەمریکا ئەم گرووپەی دامەزراندووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە