زریان و ڕەشەبای بەفری سەدە لە ئەمریکا : گەڕان بۆ دۆزینەوەی لاشەی قوربانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردەوامە
پەیامی کورد ... زریان و ڕەشەبای بەفری سەدە لە ئەمریکا : گەڕان بۆ دۆزینەوەی لاشەی قوربانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردەوامە
کەناڵی میدیایی ئێن بی سی نیووز ڕاپۆرتی داوە کە ژمارەی کوژراوەکانی زریانی زستانی بێ وێنە و کارەساتباری ئەمریکا کە کە بەرپرسەکان ئەمەیان " زریانی سەدە " ناو لێناوە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٦٠ کەس .
ڕزگارکەران ، لاشەی ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکان کە تێیدا گیریان خواردبوو لە ژێر بەفر و سەهۆڵەکان دۆزیوەتەوە و بەرپرسانی فریاکەوتن بە دوای کەسانی زیندوو یاخود قوربانیانی سەرنشین و شۆفێرەکانن .
زریانی زستانی ئەم دواییە لە سەرتاسەری ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیان کوژراوی بە دواوە هەبووەو بووەتە هۆکاری شڵەژان و بێسەروبەری و ئاڵۆزی سەفەرەکانی کریسمەس .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە