زستانی ئەمساڵ بە گوێرەی پێش بینییەکان زۆر سەخت و قورس دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان
شارەزایەكی كەشوهەوا دەڵێت، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكان، وەرزی زستانی ئەمساڵی هەرێم جیاواز و ساردتر دەبێت لە زستانی ساڵانی پێشوو.
ئەم شارەزایەی کەش و هەوا لە راگەێندراوێكدا ووتی"بەپێی زۆرینەی پێشبینیە سەرەتاییەکان جەخت لەوە دەکرێتەوە کە زستانی ئەمساڵ لە نیوە گۆی باکووری زەوی جیاواز بێت بە بەڕاورد بە چەند ساڵی رابردوو و کاریگەری بارستە ھەوا جەمسەرییەکان فروانتر ببن کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری ئەبێت لەسەر رەخساندنی کەشێکی ساردتر لە وەرزی زستانداو زو دەستپێکردنی وەرزەکەو درێژبوونەوەی وەرزی سەرما."
جەختیشی كردووەتەوە كە "ئەم گۆرانکارییانەش بێگومان لەسەر کەش و ھەوای عێراق و ھەرێمی کوردستان کاریگەرییان ئەبێت لەنزمبوونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما بۆ خوار ئاستی ئاسایی و زستانێکی جیاواز و ساردتر لە ساڵانی پێشوومان ئەبێت ."
لەگەڵ ئەوەش لەكۆتاییدا وتوویەتی"بیرمان نەچێت گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا لەبەردەم ھەر پێشبینیەک و ئەگەرێکدا لە پێشترن بۆ پێچەوانەوەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت."
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە