زلێنسکی داوای " هێرشی پێشگیرانەی " ناتۆ بۆ سەر ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد   ...  زلێنسکی داوای " هێرشی پێشگیرانەی " ناتۆ بۆ سەر ڕووسیا دەکات

ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین داوای لە ناتۆ کرد تاکوو لە دژی ڕووسیا " هێرشی پێشگیرانە بکات و چاوەڕوانی " هێرشی ئەتۆمی " ئەم ووڵاتە نەمێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی میدیایی " ئاڕتی عەرەبی " ڕووسیا " ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین لە ووتارێکدا لە ئەنێستیتۆتی " لۆی " ئۆسترالیا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە جەختی کردەوە کە پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور " ناتۆ " دەبێ چاوەڕوانی " هێرشی ئەتۆمی " ڕووسیا نەبێت و لە جیاتی ئەوە دەست بداتە " هێرشی پێشگیرانە " دژ بە ئەم ووڵاتەوە .

زلێنسکی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ناتۆ دەبێ چی بکات ؟ ئەگەری کەڵکوەرگرتنی ڕووسیا لە چەک گەلی ئەتۆمی لە ناو ببات ، هێرشگەلی پێشگیرانە ئەنجام بدات تاکوو ئەوان " بەرپرسانی ڕووسیا " بزانن ئەگەر کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەربگرێت ، چ ڕووداوێکیان بۆ ڕوودەدات ، نە ئەوەی کە چاوەڕوانی هێرشی ئەتۆمی ڕووسیا بمێنێت و دواتر ووتی کە ناتۆ دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە