زلێنسکی لە سەر بانگهێشتی ئەردۆغان ئەمڕۆ لە تورکیا دەبێت
پەیامی کورد ... زلێنسکی لە سەر بانگهێشتی ئەردۆغان ئەمڕۆ لە تورکیا دەبێت
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین ئەمڕۆ هه‌ینی 8ی (ئازار/3) له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئیستانبووڵ ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئەمڕۆ هه‌ینی دا بۆ ئیستانبووڵ، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا گفتوگۆ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ڕه‌وتی شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان ڕووسیا و ئۆكراین تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رده‌وام بوونی دانه‌وێڵه ڕێككه‌وتنی كۆریدۆر، گه‌ڕان به‌دوای ئاشتی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كردوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئۆكراین له نێوان ئه‌ردۆگان و زلێنسكی تاوتوێ ده‌كرێن، سه‌رجه‌م گفتوگۆكانیش له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كۆشكی دۆلمه‌باخچه له ئیستانبووڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئەم بابەتە 11431 جار خوێندراوەتەوە