زلێنسکی ڕووسیا بە بەکارهێنانی " بۆمبگەلی فۆسفۆڕی " تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... زلێنسکی ڕووسیا بە بەکارهێنانی " بۆمبگەلی فۆسفۆڕی " تاوانبار کرد
سەرۆککۆماری ئۆکراین بە ئاماژەدان بە دانیشتنی گرینگ و نایاسایی ناتۆ ووتی : هەروەها کە ڕووسیا بە بێ هیچ سنوورێک کەڵک لە هەموو زەڕادخانەکانی خۆی وەردەگرێت ، بۆ ڕزگارکردنی خەڵک و شارەکانی خۆی ئۆکراین پێویستی بە هاوکاری سەربازی بێ سنوور هەیە .
ڤلۆدێمیر زلێنسکی ، سەرۆککۆماری ئۆکراین داوای هاوکاری سەربازی بێ سنووری لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ " کرد تاکوو ئەرتەشی ئۆکراین لە دۆخی نابەرابەری ئێستا بتوانێت لەگەڵ ئەرتەشی ڕووسیا بەرەنگار ببێتەوە کە بە ووتەی ئەو لەم هێرشانەدا سوود لە " بۆمبگەلی فۆسفۆر " وەردەگرێت .
زلێنسکی دوێنێ پێنجشەممە لە کلیپێکی ڤیدیۆیی دا لە کەناڵی " تێلێگرام " هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنی نایاسایی ڕابەرانی ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆکسڵ ووتی : " بۆ ڕزگارکردنی خەڵک و شارەکانی ئێمە ، ئۆکراین پێویستی بە هاوکاری سەربازی بێ سنوورە ، هەروەها کە ڕووسیا بە بێ سنوور سوود لە هەموو زەڕادخانەکانی خۆی لە دژی ئێمە وەردەگرێت
سەرۆککۆماری ئۆکراین هەروەها بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە " ئۆکراین شایانی ئەندامبوون لە یەکیتی ئەورووپایە " هۆشداریدا کە ئامانجی دواتری ڕووسیا ، ئەندامەکانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا وەکوو پۆڵەندا دەبێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە