زلێنسکی : ڕووسیا داوای ٢٠٠٠ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید – ١٣٦)ـی لە کۆماری ئیسلامی کردووە.
پەیامی کورد ... زلێنسکی : ڕووسیا داوای ٢٠٠٠ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید – ١٣٦)ـی لە کۆماری ئیسلامی کردووە.
ڤلۆدیمێر زلینسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، لەسەر بنەمای راپۆرتی دەزگای زانیاری ووڵاتەکەی، ووتی : ڕووسیا داوای ٢٠٠٠ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید – ١٣٦)ـی لە کۆماری ئیسلامی کردووە.
ڕووسیا جیا لەو جۆرە درۆنە، داوای مووشەکی بالستیک و چەند جۆرێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردووە.
ڕاهێنەرە ئێرانییەکان بۆ فێرکردنی بەکارهێنانی درۆنەکان لەلایەن سەربازانی رووسییەوە، سەردانی ئەو ووڵاتەیان کردووە.
ئێران لە بەرامبەر ئەو چەکانە پارەی ناوێت، بەڵکو دەیەوێ رووسیا لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکییەکەیدا یارمەتی بدات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە