زمانی فارسی لەم ووڵاتە قەدەغە کرا
پەیامی کورد ... زمانی فارسی لەم ووڵاتە قەدەغە کرا .
بە ووتەی یەکێک لە چالاکانی سیاسی ئەفغانستان " تاڵیبان " بە ڕاگەیاندنی کابینەکەی خۆی هەموو ملییەت و قەومەکانی جگە لە پەشتوون وەلاوە نا و ئەندامانی کابینەکەی کە هەموویانی ەل پەشتوونەکان ڕاگەیاندووە و زمانی پەشتووشی بە زمانی فەرمی خۆی ناساندووە باقی زمانەکانی دیکەی قەدەغە ڕاگەیاندووە .
بە ووتەی ئەم کارناسە ئەفغانە ، ئەمڕح تاڵیبان خەڵکیان ناچار کردووە لە ئیدارە و فەرمانگە و میدیاکان و باقی شوێنە دەوڵەتییەکان دا بە زمانی پەشتوو قسە بکەن .
ئەم چالاکە ئەفغانە هەروەها ووتوویەتی ، دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییە کۆمەلایەتییەکان بە تووندی سنووردار کراوە . قوتابخانەکان تەنیا بۆ کوڕان و لە زانکۆیەکان لە نێوان کچان و کوران دا پەردە دەدرێت و هەموو دەبێ بە زمانی پەشتوو قسە بکەن .
تاڵیبان هێشتا بە شێوەی فەرمی دەربارەی قەدەغەی زمانی فارسی لەگەڵ زمانەکانی دیکە هیچ شتێکی ڕانەگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە