زۆرانبازێکی کرماشانی مەدالیای زێڕی پێشبڕکێیەکانی زۆرانبازی ئاسیای بەدەست هێنا
پەیامی کورد ... زۆرانبازێکی کرماشانی مەدالیای زێڕی پێشبڕکێیەکانی زۆرانبازی ئاسیای بەدەست هێنا
"یەدوڵڵا موحێبی" زۆرانبازی کرماشانی لە پێشبڕکێیەکانی ئازادی قارەمانی ئاسیا، بووە براوەی شەشەمین مەدالیای زێڕی قارەمانی ئەو پێشبڕکێیانە.
"یەدوڵڵا موحێبی" لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرەم لە خولی دووەمی پێشبڕکێیەکان بە ئاکامی ١١ بە ٢ لە "سەرداربەک خولماتۆف" زۆرانبازی ئۆزبەکستانی بردەوە و گەیشتە قۆناغی نیوەکۆتایی پێشبڕکێیەکان.
ناوبراو لە قۆناخی نیوەکۆتایی بە ئاکامی ١٢ بە ٢ لە "باتمانگای ئەنختسووشین" زۆرانبازی مەغولستانی بردەوە و چووە قۆناخی کۆتایی.
"یەدوڵڵا موحێبی" لە قۆناخی کۆتاییشدا بە ئاکامی ٣ بە ٢ توانی بەسەر "عەلیشێر یەرگالی" زۆرانبازی قەزاقستانی دا سەر بکەوێت و مەدالیای زێڕی پێشبڕکێیەکان بەدەست بهێنێت.
"یەدوڵڵا موحێبی" زۆرانبازی کرماشانی ١٨ی سەماوەزی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شاری "کرماشان" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ناوبراو لە ساڵەکانی٢٠١٧، ٢٠١٩ و ٢٠٢٢ توانیویەتی هەر ساڵە و مەدالیایەکی زێڕ لە پێشبڕکێیەکاندا بەدەست بهێنێت. ناوبراو، برازای محەممەدحوسێن و محەممەدحەسەن موحێبی لە زۆرانبازانی ناسراوی کوردی خەڵکی کرماشانە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە