زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئاڵمانیاوه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌و ووڵاته په‌كیان كه‌وت
پەیامی کورد ... زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئاڵمانیاوه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌و ووڵاته په‌كیان كه‌وت
به‌هۆى مانگرتن و بایكۆتى كارمه‌ندانى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئاڵمانیاوه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌و ووڵاته په‌كیان كه‌وت.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، دوێنێ هەینی زۆربەی فڕۆكەخانەكانی ئا‌ڵمانیا لەشارەكانی (هامبۆرگ، بریمن، دۆرتمۆند، فرانكفۆرت، هانۆڤەر، میوونشن و شتووتگارد) پەكیانكەوتوه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كارمەندانی فڕۆكەخانەكانی ئه‌و ووڵاته مانگرتنیان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ڕاگەیاند، بەمەبەستی داواكردنی زیادكردنی مووچەكانیان.
میدیاى ئاڵمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌هۆى مانگرتن‌و بایكۆتى كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، دوو هەزارو 340 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراوه‌ته‌وه‌و نزیكەی 300 هەزار گەشتیاریش نەیانتوانیی لەكاتی خۆیاندا گەشتەكانیان بكەن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە