زۆرترین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن"

پەیامی کورد     ...   زۆرترین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن"

ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٣٥ مووڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دراوە و بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێریش دەڵێ، تەنیا سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە تەواوی ساڵی رابردوو پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن.

سامان عارەب، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر، ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٣٥مووڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دراوە و بە گوژمەی حەوت ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە ھەولێر کراوە، پلانی ئەمساڵیش ئامادە کراوە بۆ کەرتی وەبەرھێنان، پێشبینی دەکەین زۆرترین پڕۆژە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر دەڵێت، بڕیارە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ھێندەی تەواوی ساڵی رابردوو پڕۆژەی وەبەرھێنان جێبەجێ بکرێن و، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژە لە ماوەکانی داھاتوودا.

سامان عارەب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەشێک لەو پڕۆژانەی وەبەرھێنان، پڕۆژەی ستراتیژین و بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرھێنان زیاتر مووڵەت بەو پڕۆژانە دەدات کە زۆرترین ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکەن.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە