زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی 3 نەخۆشی بێدەنگ
پەیامی کورد ... زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی 3 نەخۆشی بێدەنگ
بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی تەندرووستی، خواردنی زۆری خوێی بە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و پەستانی خوێن و پووکانەوەی ئێسک ناوبرد و جەختی لەسەر پاراستنی هاوسەنگی لە خواردنی خوێی ڕۆژانە (3 بۆ 5 گرام لە ڕۆژێکدا) کردەوە.
بەو پێیەی خواردنی خوێ پەیوەندی بە هەوکردنی هێلیکۆباکتێر پایلۆری (H pylori)ەوە هەیە، ئەم دوو هۆکارە ڕەنگە پێکەوە کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی شێرپەنجەی گەدە و واکردنی کەسێک ئامادەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە؛ بۆیە خوێی زۆر بەکارمەهێنە.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە