زیاتر لە نیوەی یەهوودییە ئیسرائیل ییەکان پاڵپشتی لە هێرش کردن بۆ سەر ئێران دەکەن
زیاتر لە نیوەی ئیسرائیل ییە یەهوودییەکان پاڵپشتی لە هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر ئێران بۆ ڕاوەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم ووڵاتە دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئیسرائیل لە ڕابردوودا گومان لێکرا بە هێرش کردن بۆ سەر دامەزاروە ئەتمییەکانی ئێران بووە سەرەڕای ئەمانە کەڵکی لە کەل و پەلگەلی نەناسراو زیاتر لە مووشەک یا بۆمب وەرگرتووە .
بە ووتەی چەندین کۆمپانیای ئەمنییەتی سایبیری ، ئیسرائیل ڤایرۆسێکی بە ناوی ستۆکس نێت (Stuxnet) بڵاو کردەوە کە توانی زەرەر و زیان بە سانتریفیووژەکانی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران بگەێنێت . تەل ئەڤیڤ هیچ کات ئەم ڕاپۆرتەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە .
دامەزراوەی دیمۆکراسی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە دەرئەنجامی ڕاپرسییەک لەم دواییانە ڕایگەیاند : زیاتر لە نیوێک لە ئیسرائیل ییە یەهوودییەکان لەو باوەرەدان کە تەل ئەڤیڤ دەبێ هێرشی نیزامی و سەربازی بۆ سەر ئێران لە کاتێکدا ئەنجام بدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆیدا بووە نە وەک ئەوەی ڕێگە چارەی دیپلۆماتیک بدۆزنەوە .
نزیکەی ٥١٪ لە ئیسرائیل ییەکانی یەهوودی لە ڕێکارە تووندڕەوانەکانی نیزامی و سەربازی پاڵپشتی یان کرد لە حاڵێکدا کە تەنیا ١٥٪ لە ئیسرائیل ییە عەرەبەکان پاڵپشتی یان لێوە کرد .
لە هەمان کاتدا ، تەنیا ٢٣.٥٪ لە ووڵامدەرانی یەهوودی و ٤٦٪ لە ئەو کەسانەی کە ووتووێژیان لەگەڵ کراوە لە عەرەبەکان لە ڕێکارە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری گفتۆگۆوەکانی نێوان تاران و تەل ئەڤیڤ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پاڵپشتی یان کردووە .
بەشێکی گرینگ لە ووڵامدەران لە ڕاپرسییەکدا کە زۆرینەی هەڵەکەی نزیکەی ٣.٦٪ ە ڕایانگەیاند کە نازانن کام هەڵبژاردە باشترە . نزیکەی ٢٥.٥٪ لە ووڵامدەرانی یەهوودی و ٣٩٪ لە ئەو کەسانەی کە ڕێپۆرتاژیان لەگەڵ کراوە لە عەرەبەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنی یەک لەو دووانە کێشەیان هەبووە .
ئەم ڕاپرسییە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل بەردەوامی بە سیاسەتی خۆی لە دژایەتی تووند لە بەرامبەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوامی دەدات و هۆکارەکەی ترس لە دەوڵەتی بێنیامین ناتانیاهوو سەبارەت بە دەستکەوتنەکانی تاران بە چەکی ئەتۆمی دەزانێت .
ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە بە شێوەی بەرەبەرە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی زیاد کردووە زۆر بەرزتر لە ئاستی ٪ کە سەقفی دیاریکراو لە لایەن بەرنامەی کۆمەڵگای هەنگاوی هاوبەش " بەرجام " لە ساڵی ٢٠١٥ دا بووە .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە