زیاتر لە نیو میلیۆن کەس نامەیەکیان بۆ وەرگرتنەوەی نیشانی " شۆڤالیە " لە " تۆنی بلێر " واژوو کرد
پەیامی کورد ... زیاتر لە نیو میلیۆن کەس نامەیەکیان بۆ وەرگرتنەوەی نیشانی " شۆڤالیە " لە " تۆنی بلێر " واژوو کرد .
بە پێی لیکؤلینەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنەوەی نیشانی " شۆڤالیە " لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و یەکێک لە هۆکارەکانی هێرش و داگیرکردنی عێراق بەڕی کەوتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری دەیلی مەیل ، ٥٣٠ هەزار کەس نامەیەکی ئۆنڵاین یان واژوو کردووە کە ئامانجی فشار خستنە سەر بۆ وەرگتنەوەی نیشانی شۆڤالیە لە تۆنی بلێر ە . مەلیکەی بەریتانیا هەفتەی ڕابردوو بەرزترین نیشانی سەڵتەنەتی ئەم ووڵاتەی - " کە ناوی شۆڤالیەیە " بە تۆنی بلێر بەخشی و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەمەوبەدواوە بتوانێت لە نازناوی " سێر ، بە واتای ئاغا " کەڵک وەربگرێت .
لەم نامەیەدا دواکاری سازوکاری بەخشینی نیشانێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بگۆڕدرێت تا کەسێک لە بەرپرسیاری مردنی ٢٠٩ هەزار کەسی سڤیل لە عێراق ە نەبێتە خاوەن شانازی ئەم نیشانە بالایە . لەم لیکۆڵینەوەیەدا داوا ەل بۆری جانسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کراوە فشار بخاتە سەر مەلیکەی بەریتانیا بۆ ئەوەی ئەو نیشانەی لیوەربگرێتەوە . تۆنی بلێر لە کاتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دا سەرەکیترین هاوبەشی جۆرج بۆش سەرۆککۆماری سەروەختی خۆی ئەمریکا لە هێرش کردن بۆ سەر ووڵاتانی عێراق و ئەفغانستان بووە .
بەشێک لە واژووکەرانی ئەم نامە و تۆمارە ، کۆنە سەربازانی بەریتانیای و هەروەها دایکی ئەو سەربازانەیە کە لە ئەفغانستان و عێراق کوژراون .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە