زیاتر لە ١٠٠٠ تەرم بە بێ ناو نیشان لە لایەن ووڵاتی تورکیاوە لە گۆڕستانەکان شاردراونەتەوە
پەیامی کورد ... زیاتر لە ١٠٠٠ تەرم بە بێ ناو نیشان لە لایەن ووڵاتی تورکیاوە لە گۆڕستانەکان شاردراونەتەوە
شاردنەوەی زیاتر لە ۱۰۰۰ تەرم لەگۆرستانی بێ ناو نیشانەکان لە لایەن تورکیاوە؛ ئەنجامی چوار دەیە شەڕی پەکەکە و تورکیا
هەندێک لە میدیاکانی کوردی لەتورکیا راپۆرتیان کردووە کە ئەندامانی کوژراوی پەکەکە کە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراون بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لەگۆڕستانێکی بێ ناونیشاندا نێژراون.
ئەم راگەیاندنانە نووسیویانە کە تورکیا تەرمی ژنانی هەپەگە و ئەندامانی گرووپە گرێدراوەکانی پەکەکە ساڵانێکە بێ ناو نیشان لەم گۆڕستانەدا دەنێژرێن و بنەماڵەکانیان ئاگاداری ئەمە نین.
هەرچەند زانیاری شووناسی هەندێک لە نێژراوەکان ئاشکرا بووە، بەڵام داخوازی ماڵباتەکان بۆ دیارکردنی شووناسی گۆڕەکان و تاقیکاری دی ئن ئەی بێ ووڵام بووە.
دوای هەڵکشانی ململانێ لەنێوان پەکەکە و تورکیا، گۆڕستانی گارزان لەگوندی ئولکا جور لەناوەندی بێتلیس لە ۱۹ دێسەمبەری ۲۰۱۷ خاپوور کرا و تەرمەکان بە بێڵی میکانیکی دەرهێنران. ۲۸۲ تەرم لەشۆستەکانی کیلیۆسی ئەستەنبۆل شاردرابوونەوە و لەچوار ساڵی رابردوودا تەنیا ۲۱ تەرم رادەستی ماڵباتەکان کراوەتەوە.
سیهمووس کاراداغ سەرۆکی هاوبەشی ئەنجوومەنی یارمەتی و یەکگرتن لەگەڵ بنەماڵەکان کە کەسوکاریان فەوتاوە بە میدیاکانی وتووە”ڕێک وەک گۆڕستانی کیلیۆسی ئەستەنبۆل لانی کەم ۱۰۰۰ تەرم لەگۆڕستانی نەناسراوی وان، سیرت، مێردین، رۆحا، ئادانا ، شڕنەخ، ئامەد و باتمان و …. نێژراون.”
سیهمووس ووتی کە ماڵباتەکان زۆرجار بۆ وەرگرتنی تەرمەکانیان داخوازیان کردووە بەڵام تەرمەکان بێ زانیاری ئەوان نێژراون و دواتر ناوی گۆڕستانی بێ ناونیشانەکانیان لێناوە.
ئەو ووتی:”لەگەڵ ئەمەش، بنەماڵەی ئەوانەی لەوێ نێژراون، تەرمەکانیان دەوێت. سەرەڕای ئەوەی کە دەرئەنجامی نموونەی دی ئن ئەی لەماڵباتەکان لەماوەی ۲۴ کاژێردا دیار دەکات بەڵام ئاگادارکردنەوەی ماڵباتەکان بە مانگان و ساڵان درێژە دەکێشێت. شاردنەوەی تەرمەکان بێ دەرئەنجامی دی ئن ئەی پێچەوانی پێوانەکانی مافی مرۆڤە. تەرمی چەند کەس لە مردووانیش لە سەهۆڵخانەی ئامەد، سیرت و باتمان راگیراون.”
شایانی باسە ئەم ڕامیارییەی وونکردنی زۆرەملێ لەلایەن تورکیاوە بە هۆی ترس لە کەمبوونەوەی ماڵباتەکان کراوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە