زیاتر لە ١٦ گەشتیار بە هۆی سەرما وە لەم شوێنە گیانیان لە دەستدا

پەیامی کورد     ...   زیاتر لە ١٦  گەشتیار بە هۆی سەرما وە لەم شوێنە گیانیان لە دەستدا .

تووندی سەرما و سۆڵە و سەهۆڵبەندان لە باکووری پاکستان بوو بە هۆی کوژرانی چەندین گەشتیار .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز دوابەدوای بارینی بەرفێکی بێوێنە لە باکووری پاکستان ، هەزاران کەس بۆ گەشت و یارییە بەفرینە چوونەتە ناوچەی گەشتیاری مووری ، کە بە هۆی بەفر و بۆران و کڕیوەی زۆرەوە زۆرێک لەو گەشتیارانە لە نێو ڕێگاکە مانەوە و گرفتار بوون

 بەفری تووند و کەم بوونەوەی یەکجارەی ئاستی کەش و هەوا لە ناوچەی مووری لە ٦٤ کیلۆمەتری باکووری ئیسلام ئاوا بوو بە هۆی ئەوەی کە هەزاران ئۆتۆمبێل لە نێوان بەفرەکاندا گرفتار ببن ، دەولەت لەم ناوچەیە حالەتی نائاسایی ڕاگەیاندووە .

هەندێک لە سەرچاوەکان لە وەزارەتی ووڵاتی پاکستان ەوە ژمارەی کوژراوەکانیان تاکوو ١٩ کەس یش ڕاگەیاندووە وەزیری هەرێمی ئەو ووڵاتە ووتوویەتی هاتنی ئەو هەموو گەستیارە بۆ مووری لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی کەم بوونی خزمەتگوزاری و بێسەروسامان بوونی ناوچەکە .

عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان فەرمانی کردووە ئەرتەش بۆ هاوکاری کەسانی گرفتار و ئەو کەسانەی تووسی ڕووداو بوونەتەوە لە ناو بەفرەکەدا بڕۆن و یارمەتیان بدەن . و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هەموو ڕێگاکان بۆ ڕۆیشتن بۆ مووری داخراوە و بەرپرسانی هەوڵ دەدەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تووشی گرفت بوونە لە بەفرە ڕازگاریان بکەن


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە