زیاتر لە ١ هەزار خەتیب و ئیمامی جەماعەت لە عەرەبستان لەکار دوورخرانەوە

پەیامی کورد      ...      زیاتر لە ١ هەزار خەتیب و ئیمامی جەماعەت لە عەرەبستان لەکار دوورخرانەوە .

دژبەران و چالاکانی عەرەبستانی سەعوودی ڕایدەگەێنن کە بەرپرسانی ئەم ووڵاتە لە ماوەیەی دوایی دا زیاتر لە ١ هەزار خەتیب و ئیمامی جەماعەتی مزگەوتەکانیان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆرەوە لە کار دوورخستووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢١ ، یەحیا عەسیری سکرتێری گشتی حێزبی کۆمەڵەی نیشتیمانی و لە دژبەرانی عەرەبستانی سەعوودی لەمبارەیەوە ووتی : شەپۆلی لەکار دوورخستنەوە و دەستبەسەرکردنی خەتیبگەلی مزگەوتەکان بەردەوامی هەیە و زیاتر لە ١ هەزار خەتیب و ئیمامی جەماعەت هەر لەم ڕاستایەدا بەبەر کەوتوون .

ئەو هەورەها ووتی : هۆکارەکانی ئەم کارە بە هۆی بڵاوکراوە تویتەرییەکانی ئەوانە ، دژبەرایەتی لەگەل تووندڕەوی مەکتەبی سەعوودی و یا خود دژبەرایەتی لەگەڵ خوێندنەوەی خۆتبە لە دژی ئێخوان ئەلمۆسلمین و سیخوڕی کردن بە سەریانەوە لە واتسئاپ و ئەو دانیشتنانەی کە تێیدا بەشداری دەکەن .

هەر بەم بۆنەیەوە هەژمارە تویتەرییەکانی چالاکانی عەرەبستانی ، لیستەی ناوی دەیان کەس لەو خەتیبانەی کە لەکار لادراون لەم ووڵاتەدا بڵاوکردووەتەوە و بە هۆی هەندێک هۆکارەوە لەکارلادانیان لەم بوارەدا ئاماژەی پێکراوە 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە