زیاتر لە ٩٠ کەس بە هۆی قەرەباڵغییەوە لە سەنعای پایتەختی یەمەن بریندار و گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... زیاتر لە ٩٠ کەس بە هۆی قەرەباڵغییەوە لە سەنعای پایتەختی یەمەن بریندار و گیانیان لە دەستدا
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە دوای درووستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆرلە بەرامبەر شوێنی دابەش کردنی یارمەتیگەلی تاجیرێکی لە سەنعا دەیان کەس لە ژێر دەست و پێدا مانەوە و بە هۆی خنکانەوە گیانی خۆیانیان لە دەستدا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە تاکوو ئێستا ٧٨ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بووە کە لە ئیستادا باری تەندرووستی ١٣ کەسیان زۆر نالەبار ڕاگەێندراوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە