زیاتر لە ٩٨ کەس بە هۆی ڕووداوی پێکدادانی دوو قیتار لە میسڕ کوژرا و بریندار بوون

پەیامی کورد     ...   زیاتر لە ٩٨ کەس بە هۆی ڕووداوی پێکدادانی دوو قیتار لە میسڕ کوژرا و بریندار بوون .

٣٢ کوژراو و ٦٦ بریندار لە ڕووداوی پێکدادانی دوو قیتار لە وولاتی میسڕ .

سەرچاوە خۆجەییەکان لە پێکدادانی دوو قیتار لە شاری سووهاج ی میسڕ هەواڵ دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تەلەفزیۆنی خۆجەیی دەوڵەتی میسڕ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو قیتار لە باکووری پارێزگای سووهاج ی میسڕ پێکیاندادایە و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندرووستی بە میدیا ناخۆییەکانی ڕاگەیاندووە کە دەیان کەس لەم ڕووداوەدا گیانی خۆیان لە دەستداوە .

بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە لە میدیا ناوخۆییەکانی ئەو ووڵاتەدا بڵاو کراونەتەوە نیشان دەدەن کە کۆپەکانی قیتارەکە لە دوای پێکدادان لە سەر خاڵی تێپەڕبوونی خۆی دەرچووە .

بە پێی دواهەمین ڕاپۆرتی ڕاگەیندراو لەم ڕووداوەدا ٣٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ٦٦ کەسی دیکەش بریندار بوونە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە