زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و شەکرە بە ڕووناکی شینێکی بەهێز/ چی بکەین بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پرۆستات؟

پەیامی کورد   ...  زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و شەکرە بە ڕووناکی شینێکی بەهێز/ چی بکەین بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پرۆستات؟

چەندین جار لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە بەرکەوتنی تیشکی درەوشاوە لە شەودا بەتایبەت تیشکی شین، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی قۆڵۆن و بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (ڤێری وێڵ هێڵت)، دکتۆر یۆنگ ژۆو، یاریدەدەری بەڕێوبەری سەنتەری شێرپەنجە لە زانکۆی یێڵ لە قوتابخانەی پزیشکی دەڵێت: بەرکەوتنی تیشکی تووند لە شەودا دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین (هۆڕمۆنێک کە خەو ڕێک دەخات و تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە ). ) یان بەرهەمهێنانی کەم بکاتەوە، لە ئەنجامدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات زیاد دەکات.


ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە