زیادبوونی نیگەرانییەکان؛ هەڕەشەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتە ئاستێكی 'مەترسی تووند'
پەیامی کورد ... زیادبوونی نیگەرانییەکان؛ هەڕەشەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتە ئاستێكی 'مەترسی تووند'
ڕاپۆرتێکی نوێی دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی نیشان دەدات کە بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر نیگەرانکەر.
بەگوێرەی وەشانی نوێی گایگەر، ئێستا ئاستی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران بە ئیمتیازی ١٥٧ بە ١٨٠ لە ئاستی مەترسی تووند و جیددی دایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤ ئەم پێوەرە لە ١٥١ خاڵ دا بووە، ئێستاش بە بەرزبوونەوەی ٦ خاڵ، زەنگی مەترسی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێداوە.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە