زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر مەقەڕڕەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کاروانەکانیان لە عێراق
پەیامی کورد ... زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر مەقەڕڕەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کاروانەکانیان لە عێراق
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیدان بە بەربەستی سیاسی لە عێراق ، هێرشەکان بۆ سەر مەقەڕرەکان و کاروان گەلی هاوپەیمانی نێودەولەتی زیادی کردووە و ئەگەری پەیوەندی نیوان زیادبوونی هێرشەکان و قەیرانی سیاسی عێراق بە ئامانجی بە دەست هێنانی خاڵ و ئێمتیاز بوونی هەیە .
هێرش بۆ سەر مەقەڕگەلی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کاروانگەلی لۆژیستیکی لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ئەویش هاوکات لەگەڵ بەربەستی سیاسی لە عێراق ، بابەتێک کە پرسیارگەلێکی دەربارەی ئەگەری کاریگەری قەیرانی سیاسی عێراق لە سەر دۆخی ئەمنییەتی ووڵات کە لەم دواییانە بینەری زیادبوونی هێرشەکانی داعش یش بووە بەدی هاتووە .
شەوی ڕابردوو سەرچاوەگەلێک بە العربی الجدید هەواڵیان لە هێرش بۆ سەر کاروانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای سەڵاحەددین و هەروەها کاروانێکی دیکە لە پارێزگای زی قار دا . سەرچاوەی ئاماژەپێکراو پشتڕاست یان کردەوە کە ئەم هێرشە کە بە تەقینەوەی بۆمب لە سەر ڕێگای کاروانەکان ئەنجام درا ، هیچ زەرەر و زیانێکی بە دواوە نەبووە .
پێگەی عین الاسد لە ئەنبار کە هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی تێدا ئامادەییان هەبوو هەروەها هەینی ڕابردوو کرایە بە ئامانجی هێرشەکانەوە و سیستەمگەلی بەرگری توانی یان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرش بەریان تێکبشکێنن .
گرووپگەلی چەکداری عێراق " خۆڕاگری " بە شێوەی هەمیشەیی بەرپرسیاری هێرش کردن بۆ سەر مەقەڕرەکان و کاروانگەلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر شان ناگرن بەڵام ئەو شتەی جێگای گرینگیدانە ، ڕاگەیاندنی پاڵپشتی قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق ، لە گرووپگەلی چەکداری عێراق ، لە هەندێک هێرشگەلە .
خەزعەلی ئاماژەی کرد کە یاسای بنەڕەتی عێراق ئیزنی جێگیربوونی بنکە و پێگەگەلی سەربازی بیانی لە خاکی عێراق دا نادات .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە