زیادکردنی مووچە لە تورکیا بۆ دووەم جار لە ماوەی ساڵێکدا؛ کەمترین مووچە ٥٩٥ دۆلارە!
پەیامی کورد ... زیادکردنی مووچە لە تورکیا بۆ دووەم جار لە ماوەی ساڵێکدا؛ کەمترین مووچە ٥٩٥ دۆلارە!
ئەرگون ئەتالای، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەم ووڵاتە بۆ دووهەمجار لەمساڵدا کەمترین مووچە بە ڕێژەی 30% زیاد دەکات.
تۆڕی هەواڵی ئێن تی ڤی تورکیا ڕایگەیاند، لە کاتی زیادکردنی مووچەی نوێی فەرمانبەران و کرێکاران، کەمترین مووچە دەگاتە ١١ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی کە بەرامبەرە بە ٥٩٥ دۆلار.
ئەم زیادکردنەی مووچە سێ ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەری حکوومەت و دوو ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەری خانەنشین دەگرێتەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە