زیرەکی دەستکردی نوێ توانای پێشبینی کردنی کاتی مردنی مرۆڤەکانی هەیە
پەیامی کورد ... زیرەکی دەستکردی نوێ توانای پێشبینی کردنی کاتی مردنی مرۆڤەکانی هەیە
سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد هاوشێوەی چات جەی پی تی توانای پێشبینیکردنی کاتی مردنی کەسانی هەیە بە ووردبینییەکی بەرز، بەڵام زاناکان جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت ئەم سیستەمە لەلایەن کۆمپانیاکانی بیمەیەوە بەکاربهێنرێت.
زانایانی زانکۆی تەکنیکی دانیمارک (DTu) ڕایانگەیاند کە ئەم مۆدێلە زیرەکییە دەستکردە لەسەر داتای کەسی خەڵکی دانیمارک ڕاهێندراوە و نیشانی داوە کە پێشبینی ئەگەری مردن دەکات بە ووردی لە هەموو سیستەمێکی تر.
ئەم بابەتە 12021 جار خوێندراوەتەوە