زیلێنسکی بۆ ترامپ : وەرە بۆ ئۆکراین و جەنگ ڕابگرە
پەیامی کورد ... زیلێنسکی بۆ ترامپ : وەرە بۆ ئۆکراین و جەنگ ڕابگرە
ڤۆلۆدێمیر زیلێنکسی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ یەکەمین جار رەخنەیەکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی دوایین ووتەکانی ترامپ کە تێیدا رایگەیاند، "دەتوانم جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بە یەک رۆژ کۆتایی پێ بهێنم، ئەگەر ببمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا."
سەرۆکی ئۆکراین لە لێدوانێکدا بە میدیاییەکی بریتانی راگەیاند، ووتەکانی ترامپ زۆر مەترسیدارە، چوونکە نادیارە جەنگ بە چی کۆتایی دێت و سیناریۆی دوای کۆتایی هاتنی جەنگ چی دەبێت.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە