زێدەخوازی ئاشکرای ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ پەسەند کردنی دوو پلانی دژ بە ئێران

پەیامی کورد     ...   زێدەخوازی ئاشکرای ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ پەسەند کردنی دوو پلانی دژ بە ئێران

ئەندامانی مەجلیسی سێنای ئەمریکا دوێنێ سەر لە بەیانی بە ٦٢ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ٣٣ دەنگی دژبەر پلانێکی پەسەند کرد کە بەربەستە لە هەنگاوەکانی دەوڵەتی بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی ئەمریکا دەبێت

سێناتۆرگەلی ئەمریکی هەروەها لە هەنگاوێکی دژە ئێرانی دیکە پلانێکی بە ٨٦ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ١٢ دەنگی دژبەر یان پەسەند کرد و لەوێدا داواکاری بەردەوامیدانی گەمارۆگەلی پەیوەندیدار بە تێرۆریسم لە دژی ئێران بوون و ڕایانگەیاند کە پاراستنی ئەم گەمارۆیانە بۆ سنووردارکردنی هاوکارییەکانی نێوان تاران و پێکەن گرینگ و پێویستە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە