زێلێنسکی : ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا سەرکەوتنێکی سەرسووڕهێنەر بوو

پەیامی کورد   ...   زێلێنسکی : ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا سەرکەوتنێکی سەرسووڕهێنەر بوو

ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین ستایشی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەو ووڵاتەی کرد بۆ هێرش کردنە سەر چوار بنکەی ئاسمانی سەربازی ڕووسیا و لەناوبردنی ٤٠ فڕۆکەی جەنگی بە "سەرکەوتنێکی سەرسووڕهێنەر" ناو برد.

زێلێنسکی ئێوارەی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە دوای ساڵ و نیوێک لە پلانی وورد و یەکگرتوو كراوە.

ناوبراو هەروەها فەرمانی بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردووە ووردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنەکە کە بە ووتەی خۆی "دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە مێژوودا" بۆ هەموو كەس باس بكات.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە