زێلێنسکی هەوڵ دەدات ناتۆ بکێشێتە ناو ململانێ لەگەڵ ڕووسیا

پەیامی کورد   ...   زێلێنسکی هەوڵ دەدات ناتۆ بکێشێتە ناو ململانێ لەگەڵ ڕووسیا

تۆمی توبەرڤیل سیناتۆری ئەمەریکا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە زێلنسکی درک بەوە دەکات کە دۆڕاوە. گومانی تێدا نییە شەڕەکە بۆ ناتۆ ڕادەکێشێت، چوونکە بە تەنیا ناتوانێت ئەم شەڕە بباتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی توبەرڤیل، کیێڤ بە ئەنقەست بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکانی ڕووسیا ململانێکانی تووندتر کردووە.

شایانی باسە ڕۆژی ١ی حوزەیران وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕژێمی کیێڤ بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی FPV لە سەر فڕۆکەخانەکانی ناوچەکانی مورمانسک، ئیرکوتسک، ئیڤانۆڤۆ، ڕیازان و عەمور هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام داوە. هەموو هێرشەکانی کیێڤ بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ناوچەی ئیڤانۆڤۆ، ڕیازان و عەموور بەرپەرچدرانەوە. ئەو ئاگرکەوتنەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ناوچەی مورمانسک و ئیرکوتسک ڕوویدا، کوژانەوە.


ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە