زێلێنسکی: ڕووسیا خۆی بۆ قۆناغی دووەمی شەڕکردن ئامادەکات
پەیامی کورد ... زێلێنسکی: ڕووسیا خۆی بۆ قۆناغی دووەمی شەڕکردن ئامادەکات
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رووسیا خۆی بۆ قۆناغی دووەمی شەڕکردن لەناو خاکی ووڵاتەکەیدا ئامادە دەکات و لەئێستادا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە، ئەوە جگەلەوەی بەردەوامە لە خاپورکردنی سەدان ناوەندی زانستی و کۆگای دەرمان.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئەمڕۆ دوشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەش کرد، هێزەکانی رووسیا لەماوەی ٤٧ رۆژی هێرشەکەیان بۆسەر خاکی ووڵاتەکەی ٩٠٠ ناوەندی زانستی و ٣٠٠ کۆگای دەرمانیان لە ئۆکراین خاپوور کردوە، هەروەها بەگوێرەی دوایین ئامارەکانیش هێرشەکانی رووسیا بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە ماریۆپۆل.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە