زەریف : ترامپ ڕۆیشت و ئێمە و دراوسێیەکانمان ماینەوە
پەیامی کورد ... زەریف : ترامپ ڕۆیشت و ئێمە و دراوسێیەکانمان ماینەوە .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا ، بۆ شکستی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا و بە ئاماژەدان بە دراوسێیەکانی ئێران ووتی کە تەنیا ڕێگای ئەمنییەت ، هاوکاری یە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جەواد زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسی : " دەورەی ترامپ کۆتایی هات و ئێمە و دراوسێیەکانمان ماینەوە . پشت بەستن بە بێگانەکان ، ئەمنییەت بەدی ناهێنێت و بێ هیوایی بەدواوە دەبێت . "
ئەو هەروەها ووتی : " دەستەکانی خۆمان بەرەو دراوسێیەکانمان لە ڕاستای بەدی هاتنی بەرژەوەندییەکانی هاوبەش بۆ خەڵک و ووڵاتەکانمان درێژ دەکەین و داوای لە هەمووان دەکەین بۆ ووتووێژ کردن ، چوونکە ووتووێژ تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتنی کێشە و گرفتەکان و ئاڵۆزییەکانە .
هەروەها لە کۆتایی دا نووسیویەتی : " لە پەنای یەکتر ، بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ ناەچەکە ."
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە