زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ پرۆگرامەران؛ کۆدکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ویندۆز ١١ زیادکرا

پەیامی کورد   ...   زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ پرۆگرامەران؛ کۆدکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ویندۆز ١١ زیادکرا

مایکرۆسۆفت دەڵێت، چاتبۆتێکی زیرەکی دەستکرد بۆ نەرمەکاڵای ویندۆز تێرمینال زیاد دەکات لە شێوەی خزمەتگوزارییەک بەناوی GitHub Copilot Chat. ئەمە نوێترین نموونەی هەوڵەکانی مایکرۆسۆفتە بۆ زیادکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڤێرج، خزمەتگوزارییە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت، جگە لەوەی فەرمانی تایبەت لە تێرمیناڵەکەدا پێشکەش دەکات، باس لە هەڵەکان دەکات و وا دەکات گەشەپێدەران بتوانن کۆمەڵێک ئەرک ئەنجام بدەن.

خزمەتگوزاری GitHub Copilot زیاد دەکرێت بۆ Windows Terminal لە کاتێکدا GitHub چەند مانگێک پێش ئێستا یاریدەدەرێکی زیرەکی دەستکردی هاوشێوەی ChatGPT میوانداری کردبوو بۆ ئەوەی گەشەپێدەران بتوانن کۆد بنووسن و هەڵەکانیان بە ئاسانی چاک بکەن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە