زەنگی مەترسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لەگەڵ پۆزەتیڤ بوونی پشکنینی موسافرانی لە چین ەوە

پەیامی کورد   ...  زەنگی مەترسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لەگەڵ پۆزەتیڤ بوونی پشکنینی موسافرانی لە چین ەوە

بەرپرسانی ئیتاڵیایی ڕایانگەیاند نزیکەی نیوێک لە موسافران سەر بە دوو فڕین کە لەم دوایی یانە لە چین ەوە بەرەو شاری میلان ڕۆیشتوون ، پشکنینی کۆرۆناکەیان پۆزەتیڤ بووە .

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ناوچەی " لۆمباردی " ئیتاڵیا ، دەرئەنجامی تاقیکردنەوەگەلی کۆرۆنا نزیکەی ٣٨٪ لە موسافرانی یەکێک لە فڕینەکان لە چین ەوە بەرەو فڕۆکەخانەی " مالپێنسا" لە میلان و هەروەها دەرئەنجامی هەمان پشکنین بۆ ٥٢٪ لە موسافرانی فڕینی دووهەم بۆ ئەم شارە پۆزەتیڤ بووە .

وەزیری تەندرووستی ئیتاڵیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ، ئەم ووڵاتە لە دوای بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زۆرەملی ڤایرۆسی لە هەموو ئەو موسافرانەی لە چین ەوە هاتبوون و جێبەجێ کردنی " درێژخایەن دۆزینەوە " لە سەر تاقیکردنەوەکان بۆ شناسایی ڕێڕەوگەلی نوێ دەبێت .

" ئۆراتزیۆ سکیلاچی " وەزیری تەندرووستی ئیتاڵیا ووتی : " ئەم ڕێکارانە بۆ متمانە کردن لە چاودێری و شناسایی ڕێڕەوگەلی ئەگەری هەبوونی ڤایرۆس بە ئامانجی پارێزگاری کردن لە خەڵکی ئیتاڵیا گرینگ و پێویستە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە