زەهاوی : پێویستە حکوومەتی عێراق و کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوت ڕێکبکەون

پەیامی کورد  ...  زەهاوی : پێویستە حکوومەتی عێراق و کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوت ڕێکبکەون

نازم زەهاوی وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا ئەمڕۆ ٢١ی ئەم مانگە لە دووهەمین ڕۆژی لێژنەی MEPS لە شاری دهۆک بەشداری لە پانێڵێکدا کرد.

زەهاوی ووتیشی : "پێویستە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون".

نازم زەهاوی ووتیشی : دەمەوێت سەرنج بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕابکێشم، پێویستە هەردوو حکوومەت ڕێکبکەون و سەرنجیان لەسەر چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی ئابووری بێت.

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ووتی : "پێویستە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەی ئابوورییەکەیەتی". بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ناتوانین خۆمان لە نەوت و گاز بە دوور بگرین، ئەوە ئەجێندایەکە کە دەبێت کاری لەسەر بکەین”.

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک (MEPS23) ماوەی دوو ڕۆژە بە بەشداری چەندین کەسایەتی گرینگ بەردەوامە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە