سائێروون : بەبێ رێكەوتنی سیاسی، پرۆژەیاسای بوودجە تێناپەڕێت
پەیامی کورد ... سائێروون : بەبێ رێكەوتنی سیاسی، پرۆژەیاسای بوودجە تێناپەڕێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائێروون رایگه‌یاند، پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێناپه‌ڕێت و ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت، تاوه‌كوو رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌كرێت، تا ئێستاش هیچ ئاماده‌كارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
ریاز مه‌سعوودی، ئه‌ندامی پەرله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ له په‌ڕله‌مان پێویستی به رێكه‌وتن و سازانی نیشتیمانی یه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، به‌بێ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش پەرله‌مان ناتوانێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، تائێستاش هیچ ئاماده‌كارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
روونیشیكرده‌وه ، ئه‌گه‌ر له خشته‌ی كاری په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بوودجه دانرابێت، ئه‌وه ناگه‌ینێت كه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت یاخود خوێنده‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
ریاز مه‌سعودی ئاشكراشیكرد، ناكۆكیه‌كانی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ له‌سه‌ر ماده‌ی ١١ یە كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و دەرەوەی نه‌وتی هه‌رێم به حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
سه‌باره‌ت به پرسی یاسای دادگای فیدڕاڵی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیروون باسی له‌وه‌كرد، ناكۆكی یه‌كانی یاسای دادگای فیدراڵی عێراق به‌رده‌وامه، تائێستا كێشه‌كان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، هیچ ئه‌م یاسایه‌ش به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی سیاسی نه‌بێت تێناپه‌ڕێت.
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق دانشتنی خۆی ئه‌نجامده‌دات و له‌سه‌ر داوای ١٥٠ ئه‌ندام په‌رله‌مان پڕۆژ یاسایی بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ ده‌خرێته خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە