ساتی دەست بەسەرکردنی ژنان و منداڵانی پەنابەر لە سنووری ئەمریکا و مەکزیک + وێنە

پەیامی کورد     ...    ساتی دەست بەسەرکردنی ژنان و منداڵانی پەنابەر لە سنووری ئەمریکا و مەکزیک  +  وێنە .

دەوڵەتی بایدن یش لەگەڵ بابەتی ئاڵۆز و هەستیاری پەنابەران دەرگیرە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆیتەرز وێنەگلێکی لە بەرەوڕووبوونەوەی هێزێکی ئاژانسی پەنابەری ئەمریکا لە ئیالەتی تەکساس لەگەڵ دوو بنەماڵەی پەنابەر بڵاو دەکاتەوە . ئەم دوو بنەماڵەیە کە هیچ پیاویکیان لەگەل نییە لە لایەن پۆلیسی سنووری یەوە دەست بەسەر دەکرێن . سنووری ئەمریکا و مەکسیک بە شیوەیەکی بەردەوام هە ر ڕۆژ بینەری دەست بەسەرکردنی ژنان و منداڵانی پەنابەر کە بە هیوای ژیانێکی باشتر و هەڵاتن لە بێچارەیی و فەلاکەت لە ووڵاتانی ئەمریکای لاتین بەرەو ویلایەتەیەکگرتووەکان جووڵە دەکەن و دەبنە پەنابەر .

لە کاتی دەوڵەتی ترامپ ، یاسای جەنجاڵی دەستی پێکرد کە بەو هۆیەوە منداڵان پەنابەر لە کاتی دەست بەسەربوونیان لە بنەماڵە و دایک و باوکەکانیان جیا دەکرێنەوە . چەندین منداڵی پەنابەر لە ناوەندی ئاگادری منداڵانی پەنابەر گیانی خۆیان لە دەستدا تاکوو جیهان سەبارەت بەم سیاسەتە زاڵمانەیە هۆشداری بدەنە ئەمریکا . لە ئێستادا بایدن ڕایگەیاندووە بە نیازە یاسای جیاکردنەوەی منداڵان لە دایک و باوکەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە