سامانی ئیلۆن ماسک لە یەک ڕۆژدا ١٦ ملیار دۆلار کەمی کرد
پەیامی کورد ... سامانی ئیلۆن ماسک لە یەک ڕۆژدا ١٦ ملیار دۆلار کەمی کرد
کۆمپانیای تێسلا بەم تازەیی یانە ڕاپۆرتی داهاتی چارەکی سێیەمی خۆی ڕاگەیاند، کە نەیتوانی چاوەڕوانییەکانی واڵ ستریت بەدی بهێنێت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی پشکەکانی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەڕێژەی 9% دابەزێت و سامانی ئیلۆن ماسک یش کەم ببێتەوە.
ماسک کە 13% پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا هەیە و زۆرینەی سەروەت و سامانەکەی لەوە پێکهاتووە، دوای دابەزینی نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە 16.1 ملیار دۆلار لە سامانەکەی لەدەستداوە. بەڵام بە سامانەکەی کە ٢١٠ ملیار دۆلارە، ماسک هێشتا دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە