سانا‌و فه‌ره‌یدوون : له كابینه‌ی داهاتوو خزمه‌تی زیاتری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین
پەیامی کورد ... سانا‌و فه‌ره‌یدوون : له كابینه‌ی داهاتوو خزمه‌تی زیاتری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، له كابینه‌ی داهاتوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هاوکات سیاسه‌تی پارتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه به‌بێ جیاوازی بیر و بۆچوونی سیاسی.
سانا‌و فه‌ره‌یدوون، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند، "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه پارتیمان حزبێكی جه‌ماوه‌ری بووه، بۆیە ده‌بینین ئه‌و حزبانه‌ی مێژوویه‌كیان هه‌یه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، به‌ڵام به پشت به‌ستن به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پارتی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پارتی به‌رده‌وام له‌ناو جه‌ماوه‌ر بووه و لەگەڵ مه‌ینه‌تی و ئێش و ئازاری خه‌ڵك ژیاوه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی هه‌یەتی، له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕەنگی داوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك به سه‌نته‌ری ستراتیژیه‌تی خۆی ده‌زانێت، تا خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، مه‌رجیش نیه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر هه‌مووی پارتی بێت، پارتی خزمه‌تی هه‌مووان ده‌كات، ئه‌وه‌یش به ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانییه. له سنووری ئێمه‌ش، پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵك ڕوومان تێده‌كات و چاوه‌ڕوانییان هه‌یه پارتی كاریان بۆ بكات، ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت درێغیمان نه‌كردووه."
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه ووتیشی "وه‌ك مه‌كته‌ب و حزب له‌و سنووره به‌رده‌وام له‌گەڵ خه‌ڵك بووینه و په‌یڕه‌وی ئه‌وه‌مان كردووه، هه‌ر دوێنێ سه‌ردانی ناوچه‌ی شلێرمان كردووه كه ناوچه‌یه‌كه له شۆڕشی گوڵان لانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بووه، لقه‌كانمان له سه‌رده‌می شۆڕش له ناوچه‌ی شلێر بوونه، چه‌ندین بنەماڵەی كوردپه‌روه‌ر هه‌ن له‌و سنووره چه‌ندین شه‌هیدی به‌خشیوه به كوردستان، سه‌ردانی چه‌ندین خانه‌وه‌دای پێشمه‌رگه و شه‌هیدانمان كردووه."
سانا‌و فه‌ره‌یدوون ده‌ڵێت سه‌رۆك جه‌ختی له‌وه كردووته‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمەرگە هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته جێگیر بكرێت له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ده‌كرێته ستراتیژیه‌تی حكوومه‌تی نوێ، ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌توانراوه ئه‌نجام بدرێت له داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
سانا‌و فه‌ریدوون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ده‌مانه‌وێ بە پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی خزمه‌تی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بکرێت، ئه‌وه ئامانجی پارتییه، به‌تایبه‌تی تۆڕی ڕێگاوبانی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراوه، چه‌ندین هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی خراپی كه‌رتی ڕێگاوبانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها ڕێگاوبانه‌كانی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین پێویستیان به ئاوڕدانه‌وه هه‌یه. شاده‌ماری ئابووری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ڕێگاوبانه‌كانن، له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه بوژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێ و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه بكرێت."
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە