ساڵحی : بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی دەربارەی ئێران ناوەڕۆک و بەهای سیاسی هەیە

پەیامی کورد     ...    ساڵحی  :  بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی دەربارەی ئێران ناوەڕۆک و بەهای سیاسی هەیە .

سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند ، هیچ جێگایەکی گومان نییە کە بڵاو کردنەوەی زانیاری نهێنی و شاراوە لە سەر ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ناوڕۆک و بەهای سیاسی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی ئەکبەر ساڵحی ، سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند ،ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی زانیاری نهێنی و شاراوە دەربارەی ئێران بە ئامانجی سیاسی بڵاو دەکاتەوە .

سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران هەروەها ووتی : بە داخەوە دزە کردنی زانیاری نهێنی ئاژانس لە میدیاکانی نێودەوڵەتیدا ڕەوەندێکی ناخۆشی هەیە کە لە ساڵانی ڕابردووەوە بەردەوامی هەیە و لەمبارەیەوە ئێران بارەها بە شێوەی نووسراو و ڕاستەوخۆ ناڕەزایەتی خۆی ئاراستەی ئاژانس کردووە .

ساڵحی هەروەها ووتی : هیچ جێگایەکی گومان نییە کە بڵاو کردنەوەی زانیاری نهێنی و شاراوە لە سەر ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ناوڕۆک و بەهای سیاسی هەیە و ووتی بە بڕوای من ساز و کارەکانی ئاژانس دەبی بە شێوەیەک بخرێتەوە بەر چاوپێداخشانەوە کە لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە هەنگاوانە پێشگیری بکرێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە