ساڵح موسلیم: ئامانجی ئێران و تورکیا لەناوبردنی کوردان و ڕۆژئاوای کوردستانە
پەیامی کورد ... ساڵح موسلیم: ئامانجی ئێران و تورکیا لەناوبردنی کوردان و ڕۆژئاوای کوردستانە .
ئەندامی جڤاکی هاوسەرۆکایەتی PYD " پەیەدە " ساڵح موسلیم ڕایگەیاند ئەمریکا و ڕووسیا بە هەنجەتی شەڕی داعش و بۆ بەرژەوەندی خۆی هاتووەتە سووریا . هەروەها تورکیاش بە شێوەیەکی ئاشکرا داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووەتە ئامانجی خۆی . تورکیا و ئێران دەیانەوێت کوردەکانی لە ناو ببەن هەروەها بەڕێوبەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانیش وێران بکەن و دیمۆگرافیای ئەم ناوچەیە لە کوردستان لە ڕۆژئاوا بگۆڕن .
موسلیم سەبارەت بە دانووستانەکانی نێوان ENKS û PYNK ش هەورەها ووتی و ئاشکرای کرد کە چاوپێکەوتنی یەکگرتوویی مان یا بە ناوبژیوانی ئەمریکا یانیش بە جۆرێکی دیکە و دیتنەوەی چارەیەکی دیکە لە پاشەڕۆژدا دەست پێبکەین .
هەروەها ساڵح موسلیم سەبارەت بەو خاڵانەی کە تێدا ناکۆکی یان تێدا هەیە ڕوخنەی لە ئەنەکەسە گرت و ووتی ئەنەکەسە لە دژی پەروەردەی کوردییە . ئەنەکەسە دەڵێ پەروەردەی ڕژیمی سووریا بۆ ئێمە ئاسانترە . بەڵام ئێمە دەمانەوێت نە تەنیا خوێندنی زمان بەڵكوو هەموو وانەکانی دیکەش بە کوردی بن .
خاڵی دووهەم کە لایەنە کوردییەکان لە سەری ڕێک ناکەون خاڵی سەربازی زۆرەملی یە . موسلیم ئاشکرای دەکات کە ئەنەکەسە لە دژی سەربازی زۆرەملی یە و نایەوێت هیچ کەسێک بچێتە سەربازی .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە