"ساڵی داهاتوو كونسووڵخانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه"
پەیامی کورد ... "ساڵی داهاتوو كونسووڵخانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه"
ئه‌مریكا په‌یامێكی ڕوونی دایه هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ك پشتیوانی و له لایه‌كی دیكه ڕوونكردنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی خۆیان بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش، په‌یامی ئه‌مریكا و سه‌رۆك بارزانی نزیك بوون له یه‌كتره‌وه، سه‌رۆك بارزانی گوتی: "هه‌ر گه‌لێك پشت به خۆی و تواناكانی خۆی نه‌به‌ستێتت بێگومان هه‌میشه ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و له‌ناوچوونی له‌سه‌ره''. باڵیۆزی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: "جیاوازی نێوان كوردستان و ئه‌فغانستان وه‌ك ئاسمان و ڕێسمانه".
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان په‌یامی زۆری تێدا بوو بۆ ناوچه‌كه، ده‌نگێك له كوردستان به‌رز بووه‌وه، ده‌یگوت بە كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و كوردستانیش سیناریۆی ئه‌فغانستان دووباره ده‌بێته‌وه، ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان تۆقێنه‌ر بوون، خه‌ڵكی زۆری ترساند به‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بكشێته‌وه گرووپه تووندڕه‌وه‌كان شوێنیان ده‌گرنه‌وه، دوودڵی و لێكدانه‌وه‌كان له‌و بارەیە‌وه به‌رده‌وام بوون تا له ڕۆژی 22ی 8ی 2021 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ''دوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان ماوەی چەند ڕۆژێكە تەوژمێكی سیاسی و میدیایی بە ئاڕاستەی دروستكردنی دڵەڕاوكێ و نائومێدی لەناو خەڵكی كوردستاندا كار بۆ بەراوردكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەفغانستان دەكەن. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك باش بزانن كە هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە. پاڵپشتیی خەڵكیش ئەو كاتە بەهای هەیە و كاریگەر دەبێت كە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت''.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەفغانستان و كوردستاندا هەیە. جیاوازییەكی زۆریش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای ئەفغانستاندا هەیە. پێشمەرگە زادەی مێژوو و خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە. خاوەنی سەدان داستانی مێژوویی و قارەمانێتییە. نموونەیان داستانی كۆڕێ و تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و داستانەكانی پردێ و سحێلان كە نەیارانی كوردستان پیلانی ئەوەیان هەبوو ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن. بەڵام پێشمەرگە و گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینیان پیلانی نەیار و دوژمنانیان هەڵوەشاندەوە".
دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان پێشهاتی دیكه هاتنه ئاراوه، یه‌كێكیان بەڕێوەچوونی كۆڕبه‌ندی لووتكه‌ی ووڵاتانی دراوسێی عێراق بوو، كه یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه ئیمانوئێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو کە سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی بینی . سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكی ئاستبه‌رز و پێشوازییه‌كی شاهانەدا بوو، هاتنی ماكرۆن، وه‌رچه‌رخانی نوێی دیپلۆماسیه‌تی كوردستان بوو له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هه‌رێمی كوردستان ئابڵۆقه‌ی دیپلۆماسی درا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌فغانستان دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد، له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كاندا ئه‌مڕۆ دووشەممە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢١، ڕۆبێرتۆ پالادینۆ، كونسووڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، لە پریسكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە لە عێراق و هەرێمی كوردستان ناكشێینەوە، جیاوازیی ئەفغانستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق ئاسمان و ڕێسمانە، سەرۆك بایدن لەوە تێ دەگات كە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ سەقامگیری عێراق نابێت، حكوومەتی ئەمەریكا دەستی بە گۆڕانكارییەكانی كردووە لە عێراق و تا كۆتاییی ساڵ تەنیا هێزە شەڕكەرەكان دەڕۆن، بەڵام هەندێك لە هیزەكان بۆ ڕاهێنانی هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە دەمێننەوە".
قسه‌كانی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا ڕوونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه دوو تێڕوانینی به‌هێزی تێدا بوو:
یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی دایه هه‌موو لایه‌ك كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناكشێنه‌وه و ڕه‌نگ بێت ئه‌م په‌یامه بۆ ئاوه‌ژووكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ ناوچه‌كه.
دووه‌م: ئه‌مه‌ریكا به‌ڕوونی ددانی به‌وه‌دا نا كه جیاوازیی ئاسمان و زه‌مین له نێوان كوردستان و ئه‌فغانستاندا هه‌یه و كۆتاییی به سه‌رجه‌م ئه‌و بۆچوونه نالۆژیكییانه هێنا له‌و بارەیە‌وه کە كوردستانیان خستبووه دۆخی ئه‌فغانستانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێردا هاتووه: ''پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، تەنانەت هیچ گۆڕانێكیش لە سیاسەتی ئەمەریكا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان نییە و سەرۆك بایدن تێگەیشتنی قووڵی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پەیوەندیی هاوبەشی نێوان خەڵكی ئەمەریكا و خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.''
ڕوونكردنه‌وه‌ی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه کە ماكرۆن به‌ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كوردستان پشتڕاست كرده‌وه، کونسووڵی ئه‌مه‌ریكاش ڕۆژێك له دوای سه‌ردانه‌كەی ماکرۆن ئه‌م پرێسكۆنفرانه‌سەی بەڕێوە برد و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه له‌باره‌ی دۆخی شنگاله‌وه گوتی، باوەڕمان وایە ڕێككەوتننامەی شنگال یەكێكە لە باشترین ڕێگەكانی چارەسەركردنی دۆخی شنگال لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، ڕێككەوتنێكی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی خەڵكی شنگال، باشترین چارەسەری كێشەی شنگالە.''
ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە ''حكوومەتی ئەمەریكا نیگەرانە لەوەی قۆناغی زۆری ئیداری و بابەتی دیكە ماون كە دەبێ كاریان لەسەر بكرێت. ئەوەی جێی داخە كە ئەو میلیشیایانەی لە شنگالن و لایەنگرییان بۆ وڵاتێکی ئیقلیمی هەیە، ڕەتیان كردووەتەوە پابەندی ڕێككەوتننامەی شنگال بن. ئەم هێزانە بەردەوامن لە كێشە دروستكردن بۆ دەسەڵاتی عێراقی. (پەكەكە) كە لە ناوچەكە هەن و هەماهەنگییان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە، دۆخەكەی خراپتر كردووە و كێشەی ناوەتەوە، هانی پەكەكە و حەشدی شەعبی دەدەین بەتەواوەتی لە شنگال بكشێنەوە تاوەكوو ڕێگە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال بكرێتەوە. هیوادارین هێزی ئەمنیی خۆجێیی لە ناوچەكە جێگیر بكرێت، هیواداریشین لیوا هاوبەشەكانی عێراق و پێشمەرگە لەوێ جێگیر بكرێن. بوونی ئەو هێزانە گرنگن تاوەكوو كەشێكی لەبار دروست بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شنگال.''
ئه‌مه‌ریكا ته‌واو نیگه‌رانه له دۆخی شنگال، په‌كه‌كه و حه‌شد به‌ئاشكرا خرانه لیستی ئه‌و ڕێكخراوانه‌وه كه مه‌ترسین له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا په‌كه‌كه ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیی دۆخه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سێ به‌ش بوو به‌شێكیان بۆ ئه‌و هێزانه بوو كه به ناوی جیاوازه‌وه هەڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر كوردستان وه‌ك په‌كه‌كه و به‌شێك له حه‌شد و، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یام بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه كوردستان هێڵی سووره و، لە به‌شی كۆتاییدا ئه‌مه‌ریكا دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ كوردستان دووپات كرده‌وه.
دەر‌باره‌ی قسه‌كانی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شوێنی خۆی بوو، ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو كرایه‌وه و وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا وه‌ری ده‌گرین، له لایه‌كی دیكەوە ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا پێشووتر جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، له داهاتوودا كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بابه‌تانه قسه‌ی باشی له‌باره‌وه ده‌كرێت.''ی
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دزه‌یی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''خۆی بابه‌تی كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه نییه له كوردستان، بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان واشنتۆن و به‌غدایه كه ئه‌و هێزانه له چوارچێوه‌یه‌كی دارێژراودا ده‌بێت وه‌ك هێزی ڕاهێنه‌ر نه‌ك شه‌ڕكه‌ر لێرە بن و خۆیشیان ڕایانگه‌یاند كه هێزی شەڕكه‌ر له عێراق نامێنن و هێزی ڕاهێنانیان ده‌بێت.''
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له ڕه‌وشی شنگال و هه‌بوونی په‌كه‌كه به‌و شێوه‌یەی ئێستا، قسه‌كانی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری تازه بوو بۆ په‌كه‌كه ، سه‌فین دزه‌یی لەو بارەیەوە ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به شنگال ڕێككه‌وتنی فه‌رمی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و حكوومه‌تی فیدراڵی پشتیوانیی كردووه و هه‌نگاوی باش نراوه بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌رزی واقعدا جێبه‌جێ نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شی دیاره، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، جیا له‌وه‌ش، هه‌بوونی په‌كه‌كه هۆكاره بۆ سه‌رئێشه و نائارامیی شاره‌كه و ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه.''
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌نگاوه‌كانی كاركردن له‌و كونسووڵخانه‌یه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''به‌رنامه‌ی دروستكردنی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر دوو ساڵه ده‌ستی پێ كردووه و كاره‌كانی به‌رده‌وامه و چاوه‌ران ده‌كرێت ساڵی داهاتوو كاره‌كانی كۆتایی بێت و ده‌بێته نێرده‌ی فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه شتێكی باشه وه‌ك ناوه‌ندی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كێ ئه‌و كونسووڵخانەیە ده‌كاته‌وه؟ دزه‌یی ده‌ڵێت: "دیار نییه، به‌ڵام به‌پێی نه‌ریتی دیپلۆماسی، سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوەیە كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه به‌فه‌رمی ده‌یكاته‌وه، له هه‌ندێك وڵات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، ئیتر ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته کە دێن و ئه‌و كونسووڵخانەیە ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی پێمان نه‌گوتراوه كێ ده‌یكاته‌وه.''
هاتنی ماكرۆن بۆ كوردستان چۆن؟ ئه‌و په‌یامه چی بوو کە بۆ كوردستانی پێی بوو؟ بڕیاری گرینگ له‌و بارەیە‌وه چی بوو؟ له‌باره‌ی كۆی ئه‌م پرسانه‌وه، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا وه‌ك وڵاتێكی زلهێز بانگهێشت كرا بۆ ئه‌و كۆنفرانسه‌ی له به‌غدا به‌سترا، دواتر هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان خۆی له خۆیدا مانابه‌خشه و پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆیه بۆ عێراق و كوردستان. له پرێسكۆنفرانسه‌كه‌ی ماكرۆن له كوردستان، به‌ڕوونی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسای خسته ڕوو کە پشتیوانی و پشتگیریی ووڵاته‌ی بۆ كوردستان ده‌ربڕی، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش كۆ بووه‌وه، سه‌رۆك بارزانیی وه‌ك سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بینی، خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی وه‌ك خاوه‌نی سه‌روه‌ریی وڵات بینی، بینینی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئافره‌ت وه‌ك هێمای قاره‌مانیی ئافره‌ت بوو، هاتنی ماكرۆن بۆ كوردستان ده‌بێته زیاتر له دوو جار سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانەکەی پاڵپشته بۆ سیاسه‌تی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا و دروستكردنی دۆستایه‌تی و جه‌خكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی بوو.''
به‌شێك له شرۆڤه‌كاران پێیان وایه كه له ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕه‌نگه ڕۆڵی ناتۆ گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ببێت وه‌ك پارێزگارییه‌ك له عێراق و كوردستان، بڕیاریشه دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ یه‌كێكیان له كوردستان و یه‌كێكیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێته‌وه، سه‌فین دزه‌یی، زیاتر له‌و بارەیە‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: "ناتۆ به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كار ده‌كات كه له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یانه، ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی ناتۆ له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا له عێراق ڕۆڵیان هه‌یه، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، هه‌ر بریارێك له‌و چوارچێوه بدرێت، كوردستان ئاماده‌یه".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە